![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ea/1961_Ferrari_250_TR_61_Spyder_Fantuzzi_engine.jpg/640px-1961_Ferrari_250_TR_61_Spyder_Fantuzzi_engine.jpg&w=640&q=50)
دەکشنی چونەژوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
وشەی مانیفۆڵد وەرگیراوە لە وشەیەکی کۆنی ئینگلیزی کە مانیگ فیڵدە (کە مانیگ بە مانای زۆر دێت و فیڵد بە مانای دووبارەبوونەوە). کە ئاماژەیە بۆ چەند جارە کردنی بۆڕیێک. ئێکزۆست مانیفۆڵد گازە خەوشەکان کۆ دەکاتەوە لە چەند سلندەرێک بۆ ژمارەیەکی کەم بۆڕییەکان بە زۆری بۆ بۆڕیێک.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ea/1961_Ferrari_250_TR_61_Spyder_Fantuzzi_engine.jpg/640px-1961_Ferrari_250_TR_61_Spyder_Fantuzzi_engine.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7f/Manly_1919_Fig_133_Fordson_intake.png/640px-Manly_1919_Fig_133_Fordson_intake.png)
پێچەوانەوە دەکشنی دەرچوون گازە دەرچووەکان کۆ دەکاتەوە لە چەند سایلەندەرێک بۆ ژمارەیەکی کەمتر بۆڕی- بە زۆری بۆ یەک دانە.
فەرمانی سەرەکی بۆ دەکشنی چونەژور بریتییە لە یەکسان دابەشکردنی تێکەڵەی سووتان (یان تەنھا ھەوا بە ئاڕاستەی ئامێری نۆزڵ) بۆ ھەریەک لە بەندەری ئینتەیکەکە یان سەری سلندەرەکە. دابەشکردن بەیەکسانی گرنگە بۆ زۆرباش بەکارھێنانی دەربڕینی چووستی. ھەروەھا خزمەت دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی (کابرێتەر، دەمەوانەی ھەوا، نۆزڵ) و پێکھێنەرەکانی تری ئامێرەکە
بەھۆی جوڵەی پیستۆنەکان کە بەرەو خوارەوەیە و بەستنەوەی بەھۆی دەمەوانەی ھەوا، لە ئاڵوگۆڕکردنی سپاڕک ئیگنەیشن ئامێری پیستۆن، بەشی بۆشایی (خوارووی پەستانی ئەتمۆسفیر) لە دەکشنی چوونەژوور ھەیە. ئەو بۆشایی دەکشنە ھەستی پێدەکرێت، و دەتوانی بەکاریبێنی وەک سەرچاوەیەک بۆ ھێزی بەردەست لە ئۆتۆمبێل بۆ دیاریکردنی سیستەمی یاریدەر: ھێزی یارمەتیدەری وەستان، ئامێری کۆنتڕۆڵی دەرپەڕاندن، کۆنتڕۆڵی خێرایی، پێشنیارکردنی داگیرسان، ئامێری سڕەر، ھێزی پەنجەرەکان، دەمەوانەی سیستەمی ھەواگۆڕین، ھتد.
ئەم بۆشایییە ھەروەھا دەتوانرێت بەکاربێت بۆ کێشانی ھەر گازێک کە دەربدرێت لە پەستێنەوە لەلایەن ئامێری کڕانکەیس. ئەم کردارە ناودەبرێت بە سیستەمی ھەوا گۆڕینی ئەرێنی. لە ھەر گازێک کە دەسوتێت لەلایەن تێکەڵەی سوتەمەنی/ھەوا.
ئامێری دەکشنی چوونەژوور لە ڕابردوو لە ئەلەمنیوم یان ئاسن دروست دەکرا، بەڵام بەکارھێنانی مادەی پلاستیکی نەرم زیاتر باو بوو لەناو خەڵکدا.