دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین From Wikipedia, the free encyclopedia
دەوڵەتی فەلەستین دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیا. بە فەرمی لەلایەن ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینەوە بەڕێوەدەبرێت و بانگەشەی کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە دەکات. بەڵام ئەو خاکەی کە بانگەشەی کردووە لە دوای جەنگی شەش ڕۆژە ساڵی ١٩٦٧ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.[8][9] لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە ساڵانی ١٩٩٣–١٩٩٥، کەناری ڕۆژاوا لە ئێستادا دابەشکراوە بەسەر ١٦٥ ناوچەی فەلەستین کە لە ژێر دەسەڵاتی بەشێکی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین دان، ئەوەی دەمێنێتەوە کە ٢٠٠ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی تێدایە، لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئیسرائیلدایە. کەرتی غەززە لەلایەن کۆمەڵەی ئیسلامیی چەکداریی حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەلایەن میسر و ئیسرائیلەوە گەمارۆی درێژخایەنیان بۆ کراوە.
دەوڵەتی فەلەستین Dewletî Felestîn
[kurdish-alpha 1] دولة فلسطين (عەرەبی) Dawlat Filasṭīn |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: "فدائي" "Fida'i"[1] "قوربانیدەر" |
||||||
|
| |||||
گەورەترین شار | شاری غەززە | |||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | |||||
ناوی هاووڵاتی | فەلەستینی | |||||
دەوڵەت | حکوومەتی ناوەندی نیمچە کۆماری[2] | |||||
- | سەرۆک | مەحموود عەباس | ||||
- | سەرۆک وەزیران | محەممەد ئەشتیا | ||||
دامەزران | ||||||
- | ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ | ||||
- | ناکۆکی سەروەری لەگەڵ ئیسرائیل | ململانێی ئیسرائیل-فەلەستین[kurdish-alpha 3][3][4] | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٦٫٠٢٠[5] کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٣یەم لە جیھاندا) ٢٫٣٢٠ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٣.٥[6] | ||||
- | کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردن | ٥٫٦٥٥ کیلۆمەتر2 | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٢٣ | ٥٫٤٨٣٫٤٥٠[7] (١٢١یەم) | ||||
- | چڕی | ٧٣١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٫٨٩٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
Gini (٢٠١٦) | ٣٣.٧ | |||||
HDI (٢٠١٩) | ٠.٧٠٨ (١١٥یەم) | |||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd/mm/yyyy | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ps | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +970 |
ھەرچەندە چەمک و پانتایی جوگرافیای ناوچەی فەلەستین بە درێژایی مێژوو جیاواز بووە، بەڵام ئێستا وا سەیر دەکرێت کە لە دەوڵەتی نوێ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە پێکھاتووە. بەکارھێنانی گشتی زاراوەی «فەلەستین» یان زاراوەی پەیوەندیدار بەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوین لە تەنیشت سووریاوە لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە بە شێوەیەکی مێژوویی بەکاردەھێنرا، ھێرۆدۆت یەکەم مێژوونووس بووە کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین نووسیوویەتی. لە مێژووی خۆیدا «ناوچەیەک لە سووریا، بە ناوی فەلەستین». پێدەچێت زاراوەی «فەلەستین» (بە زمانی لاتینی: Palæstina) زاراوەیەک بووبێت کە لەلایەن یۆنانییە کۆنەکانەوە داڕێژراوە بۆ ئاماژەدان بەو ناوچەیەی کە فەلەستینییەکان داگیریان کردووە، ھەرچەندە ڕاڤەی دیکەش ھەن.[10][11][12]
«فەلەستین»، «دەوڵەتی فەلەستین» و «خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین» بەکاردەھێندرێت. بە تایبەتی زاراوەی «خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین» بە گشتی ئاماژەیە بۆ ئەو ناوچەیە جوگرافییەی خاکی فەلەستین کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ەوە داگیری کردووە. ئاماژەیە بۆ ئەو خاکەی کە دەوڵەتی فەلەستین بانگەشەی دەکات.[13]
دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن ١٤١ ئەندام لە کۆی ١٩٣ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانیپێدانراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پێگەی دەوڵەتی چاودێری نا ئەندامی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەدەستھێناوە.[14][15][16]
لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە دەنگی ١٣٨-٩ (بە ٤١ کەسی بێلایەن و ٥ کەسی ئامادەنەبوو)، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ٦٧/١٩ی پەسەند کرد، کە پێگەی فەلەستین لە «قەوارەیەکی چاودێر»ەوە بۆ «دەوڵەتێکی چاودێری نائەندام» لە ناو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، کە وەک دانپێدانان بە سەروەری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین وەسف کرا. پێگەی فەلەستینی نوێ ھاوتایە لەگەڵ پێگەی کورسی پیرۆز. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەی بە فەلەستین دا کە نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی «نێردەی چاودێری ھەمیشەیی دەوڵەتی فەلەستین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان» دابنێت و فەلەستین ڕێنمایی بۆ دیپلۆماتکارەکانی دەرکرد کە بە فەرمی نوێنەرایەتی «دەوڵەتی فەلەستین» بکەن، لەبری دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، یۆچول یۆن، بەرپرسی پرۆتۆکۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند کە «ناونیشان»ی دەوڵەتی فەلەستین «دەبێت لە لایەن سکرتاریەت لە ھەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەکاربھێنرێت»، بەمەش دان بەوەدا نرا کە ناونیشانی «دەوڵەتی فەلەستین» ناوی فەرمییە بۆ دەوڵەت بۆ ھەموو مەبەستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، یاداشتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی زاراوەیەکی گونجاوی کرد بۆ بەکارھێنان دوای بڕیارنامەی ٦٧/١٩ی ئەنجومەنی گشتی. لێرەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھیچ بەربەستێکی یاسایی نییە بۆ بەکارھێنانی ناوی فەلەستین بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەی جوگرافیای خاکی فەلەستین. لە ھەمان کاتدا ڕوونکرایەوە کە ھیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بەکارھێنانی زاراوەی «خاکی داگیرکراوی فەلەستین، بە قودسی ڕۆژھەڵاتیشەوە» یان ھەر زاراوەیەکی دیکە کە ڕەنگە ئەنجومەن بە شێوەیەکی ئاسایی بەکاریبھێنێت. تا ٣١ی تەمموزی ٢٠١٩، ١٣٨ (٧١.٥٪) لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە. بەڵام زۆرێک لەو وڵاتانەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین نادەن، و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین وەک «نوێنەری گەلی فەلەستین» دەناسێنن. دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستینەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی حکوومەتی دەوڵەتی فەلەستین.[17][18][19][20]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.