From Wikipedia, the free encyclopedia
دەوڵەتی خۆشبژیوی یەکێ لە شێوەکانی حکوومەتە کە تێدا دەوڵەت بە لەبەرچاوگرتنی بنەواشەگەلێ وەک ھەلی یەکسان، عادڵانە بەشکردنی سەروەت و، بەرپرسیارەتیی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ھاووڵاتیانی کەمدەس و داماودا، خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ھاووڵاتیان ئەپارێزێ و پەرەی پێ ئەدات.[1]
لەم سیستمە سیاسییەدا، دەوڵەت ئەبێ بیمەی دەرمانی نەخۆشی و بیمەی بێکاری و بیمەی خانەنشینی و یارمەتیی ماڵ و خێزان، ھەر لە مناڵییەوە تا سەری پیری بۆ ھەمووان دابین بکات.
ڕەخنەگرانی ئەم سیستەمە لەسەر ئەو خاڵە پێ دائەگرن کە ھاووڵاتیان لەم جۆرە دەوڵەتانەدا لەشقورس ئەبن و ھەوڵی ئیش و کار نادەن.[2]
بیمەی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ۱۸۸۰ لە ئاڵمانیا و، دواتر لە ۱۹۱۴ لە بریتانیا ڕەواجی پەیدا کرد. زاراوەی دەوڵەتی خۆشبژیویش جاری یەکەم لە لایەن حیزبی کرێکاری بریتانیا لە چلەکانی سەدەی بیستەمدا بەکار ھێنرا.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.