From Wikipedia, the free encyclopedia
دەوڵەتی ئەمەوی، سەردەمی دەسەڵاتی بەنی ئومەیە، کە یەکەم خێزانی فەرمانڕەوای ئیسلام بوون، حوکمیان کرد لە نێوان ساڵی ٦٦٢ بۆ ٧٥٠ز، و دیمەشق پایتەختی دەوڵەتەکەیان بوو لە سەرەتادا، پاشان دەوڵەتەکەیان بنیاتنایەوە لە ئەندەلوس دوای شۆرشی عەباسیەکان و کۆردۆبایان کردە پایتەخت.
| |
---|---|
| |
ئاڵای دەوڵەت | |
دەوڵەتی ئەمەوی | |
پایتەخت | دیمەشق، کۆردۆبا |
زمانی فەڕمی | عەرەبی |
جۆری حوکم | خەلافەتی ئیسلامی |
مێژووی دامەزراندن | ٦٦١ ز |
مێژووی ڕوخان | ٧٥٠ ز |
دامەزرێنەر | معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان |
دوایین خەلیفە | مەڕوانی کوڕی محەمەد |
ئایین | ئیسلام |
دراو | دیناری ئەمەوی |
ڕووبەر | ١٣،٠٠٠،٠٠٠ کم² |
دانیشتوان | ٦٢،٠٠٠،٠٠٠ کەس (خەمڵێنراو) |
نەژادی بەنی ئومەیە ئەگەڕێتەوە بۆ قوڕەیش، و لە ماڵە سەرکردەکانی بوون، و ئومەیەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب باپیرە گەورەی ئەمەوییەکانە.
دیارترین پێشەواکانی بەنی ئومەیە ئەبوسوفیان بوو، کە پێشەوای قوڕەیش بوو لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد و موسڵمان بوو لە ساڵی فەتحی مەککەدا.
دامەزرێنەری زنجیرەی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان بوو، یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیانی برای معاویە والی شام بوو لە سەردەمی خەلیفەی یەکەم (ئەبوبەکر) و لە دوای مردنی یەزید، معاویە نێردرا بۆ والی شام لەلایەن خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتابەوە و دواتر معاویە بوو بە دامەزرێنەری خەلافەتی ئەمەوی.
خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا لەسەر دەستی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان و خۆی خەلافەتی گرتە دەست لە ساڵی ٦٦٢ تا ٦٨٠ز، دوای ئەوەی موسلمانان کۆبوون لەسەر خەلافەتی معاویە و حەسەنی کوڕی عەلی وازی ھینا لە خەلافەت بۆی لە ساڵی ٤١ک، معاویە دیمەشقی کردە پایتەختی خەلافەتە ئیسلامیەکەی، بەوەش خەلافەت چووە دەستی لقی سوفیانی لە بەنی ئومەیە، معاویە خەلافەتی ئەمەوی دامەزراند وەکو خەلافەتێکی بەھێز و وای لە ڕکەبەرەکانی کرد گوێڕایەڵی بن، و ھەروەک ئیشی کرد بۆ یەکخستنی ڕیزی موسڵمانان، و دەسەڵاتەکەی جیا ئەکرێتەوە بە دادپەروەری و دانایی[ژێدەر پێویستە]. شارستانیەتی ئیسلامی لە دیمەشقەوە گەیشتە ناوچە دوورەکانی جیھان. لە دوای معاویە خەلافەت کەوتە دەستی یەزیدی کوڕی.
موعاویە دوای خۆی کوڕەکەی یەزیدی دەستنیشان کرد وەک خەلیفە لە ساڵی ٥٦ی کۆچیدا[1][2] بەڵام لە دوای باوکی وەک خەلیفە تەواو ناسرا لە ساڵی٦٠ی کۆچیدا.[2] لەم سەردەمەشدا پێشکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام بوو، و ھەوڵیدا بۆ یەکخستنی دەوڵەت و ڕووداوی کەربەلای بەناوبانگ ڕوویدا، کە حەفیدی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (حسەینی کوڕی عەلی و خێزانەکەی و ھاوەڵەکانی) شەھید کران لەو ڕووداوەدا دوای ئەوەی حسەین ھاتبوو بۆ ڕووبەڕونەوەی یەزید[ژێدەر پێویستە]، و ئەوانەی خیانەتیان لە حسەین کرد ئەوانە بوون کە بەڵێنی سەرکەوتنیان پێدابوو لە کووفە، دوای ئەو ڕووداوە موسڵمانی عێراقیش موبایەعەیان دا بە یەزید، شۆڕش و یاخیبوونەکان زۆر بوون، و یەزید دوای یاخببوەکان کەوت لە عێراق بۆ یەکخستنی ئاڵای ئیسلام وبەھێزکردنی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی کە دەوڵەتی ئەمەوی بوو.
لە دوای مردنی مەروان کوڕی حەکەم، خەلافەت درا بە کوڕەکەی عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان ساڵی (٦٨٥ تا ٧٠٥)ز، کە بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئەمەوییە بە ھێزەکە دا ئەنرێت، عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان توانی دست بەسەر کاروبارەکاندا بگرێت و ملی بە خەواریجیەکان کەچ کرد، شۆڕشەکانی عێراقی خامۆش کرد و ئەوانەی لە لە دەوڵەتەکە دەرچوون لەناوی بردن وەک عەبدولڵای کوڕی زوبێر لەسەر دەستی حەجاجی کوڕی یوسف دوای گەمارۆدانی مەککە بۆ ماوەی شەش مانگ.
و سەردەمەکەی سەردەمی گەشەسەندن بوو بۆ دەوڵەتی ئەمەوی، زانست گەشەی سەند و سکەی لێدا و یەکەم دراوی ئیسلامی دەرکرد کە پارەی ئیسلامی ئەمەوی بوو لە دیمەشق، کتێبخانەی کردەوە و ھانی زانایانی ئەدا، و لە دیمەشق زۆر خولی زانست و فێرگایان کردەوە و ھەروەک زۆر چاکسازی تری بە ئەنجام گەیاند.
لە دوای خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان خەلافەت درا بە کوڕە گەورەکەی وەلید (٧٠٥ تاکو ٧١٥)ز، فەتحی ئیسلامی بەردەوام بوو و ئەمەوییەکان زۆر وڵاتیان فەتح کرد لە ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتەوە و لە ئەوروپا لە ڕۆژئاواوە، لە ساڵی ٧١١ز لە ڕۆژئاواوە گەیشتە ئیسپانیا لە ئەوروپا، و لە ڕۆژھەڵاتەوە گەیشتە ھیندستانو چین لە ناوەڕاستی ئاسیا، تا لە ساڵی ٧١٥ز بوخاری و سەمەرقەندیان گرت و فەتحی ئەندەلوسیان تەواو کرد، و مزگەوتی ئەمەوی (مزگەوتی گەورەی دیمەشق) ی پێش خست و گرنگی بە تەلارسازیەکەی دا و ڕازاندیانەوە، و زانایان و زانست و ئەدیب و شاعیرەکان جێگەیەکی تایبەتیان ھەبوو لە گرنگی پێدانی وەلید.
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی |
خەلافەتی ڕاشیدون |
ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب |
دەوڵەتی ئەمەوی |
موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم |
دەوڵەتی عەبباسی |
دەوڵەتی عوسمانی |
دەوڵەتی فاتیمی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
پایتەختی خەلافەتەکان |
ناودارەکانی خەلافەت |
معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز |
خەلافەت پێشکەوت لە ھەموو ڕوویەکەوە. و خەلیفە ئەمەوییەکان بەردەوام بوون، لە دوای وەلید سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک خەلافەتی گرتە دەست، و خەلیفەی دادپەروەر عومەری کوڕی عەبدول عەزیز خەلافەتی گرتە دەست دواتر کە ئەو خەلیفە ئەمەوییەیە ناونراوە بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین و ناسراوە بە دادپەروەری و و لە خواترسی و بەخشندەیی لەگەڵ خەڵکدا، و لە سەردەمیا کەسێک نەما کە شایەنی زەکات بێت، لە دوای ئەو خەلیفە یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک ھات کە ئەیویست لەسەر ڕیبازی عومەر بڕوات بەڵام نەیتوانی، پاشان خەلیفە ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ھات.
خەلیفەی ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤-٧٤٣)ز خەلافەتی گرتە دەست بۆ تەواو کردنی پەیامی شارستانی خەلافەتی ئەمەوی، گرنگی دا بە ئاسایشی ھەموو ولایەتە ئیسلامیەکان و سەردەمەکەی جیا ئەکرێتەوە بە پێشکەوتن لە ھەموو بوارەکاندا و گەشەسەندنی زانست و زانیاری و تەلارسازی و خواپەرستی، و لە دوای ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ئەمانە خەلافەتیان گرتە دەست؛
عەبدول ڕەحمان داخل کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک توانی ڕابکات لە دەستی عەباسییەکان و توانی دەسەڵات دابمەزرێنێت لە ئەندەلوس و لایەنگرانی ئەمەوییەکان لێی کۆبوونەوە و سوپایەکی بەھێزی پێکەوەنا کە توانی دواتر دەوڵەتی ئەمەوی جارێکی تر لە ئەندەلوس بنیات بنێت، عەبدول ڕەحمان داخل بەربەرەکانێی عەباسیەکانی کرد و سەرکەوت بە سەریاندا، و ئەبوجەعفەری مەنسور دووەم خەلیفەی عەباسی نازناوی (صقر القریشی) لە عەبدول ڕەحمان داخل نا بە مانای (بازی قوڕەیش)، لە ساڵی ٧٥٦ز توانی دەسەڵاتێکی ئەمەوی نوێ لە ئەندەلوس دامەزرێنێت، و ڕایگەیاند کە ئەم درێژەی خەلافەتی ئەمەویە و شاری کۆردۆبای کردە پایتەختی.
ژمارەیەکی زۆر لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام (موحەمەد) ئەمەوی بوون، لەوانە، عوسمانی کوڕی عەفان، کە یەکێک بوو لەوانەی لە سەرەتاوە ئیسلام بوو و سێیەم خەلیفەی ڕاشدینە. و ئەبوسوفیانی کوڕی حەرب، یەکێک بوو لە پێشەواکانی قوڕەیش موسڵمان بوو پاش فەتحی مەککە. موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان، یەکێک لە سەرکردەکانی لەشکرەکان بوو لە فەتحی شامدا، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب کردی بە والی دیمەشق و بەعلبەک و بەلقاء، پاشان عوسمان کردیە والی ھەموو شام. یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیان، موسڵمان بوو لە ڕۆژی فەتحی مەککە، یەکێک لە سەرکردەکانی لەشکرەکان بوو لە فەتحی شامدا، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب کردی بە والی دیمەشق.
خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا و بەنی ئومیە دیمەشقیان کردە پایتەختی، و بووە سەرچاوەیەک بۆ زانست و زانایان، و خەلیفە ئەمەوییەکان گرنگیان دا بە بیناسازی و دروستکردنی مزگەوت، و فەتحی زۆر وڵاتیان کرد لە سنورەکانی چین لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ئەندەلوس لە ڕۆژئاواوە، و دەسەڵاتی فراوان بوو لە ھەموو لایەکەوە، شاری دیمەشقی پایتەختی بووە بە یەکێک لە گرنگترین شارە ئیسلامیەکان.
١-زەفتکردنی دەسەڵات.
٢-بە کارهێنانی توندوتیژی لەگەڵ خەڵک.
٣-خەڵکی خراپ و بێسودیان لە خۆ نزیک کردبووەوە.
٣-زۆر لە والی و کاربەدەستەکانیان دڵڕەق و ستەمکاربوون.[ژێدەر پێویستە]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.