دەسەڵاتدارێتیی کاروباری نێوخۆیی گەل
وەزارەتی ناوخۆیی یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٣٤-١٩٤٦) From Wikipedia, the free encyclopedia
دەسەڵاتدارێتی کاروباری ناوخۆیی گەل (بە ڕووسی: Народный комиссариат внутренних дел - Narodny Commissariat Vonotrinikh del) و لە سەرانسەری جیھاندا بە کورتکراوەی (لاتینی: NKVD) دامەزراوەیەکی سۆڤیەت بوو کە چالاکییەکانی پۆلیس و پۆلیسی نھێنی تێکەڵ دەکرد کاریان لەسەر جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی کارگێڕی ڕامیاری سۆڤیەت دەکرد، لەنێویاندا سەرکوتی ڕامیاری لە سەردەمی جۆزێف ستالین.[1]
دەسەڵاتدارێتی کاروباری ناوخۆیی گەل دەزگا ئاسایییەکانی پۆلیسی یەکێتیی سۆڤیەتی لەخۆگرتبوو (لەوانەش پۆلیسی ھاتوچۆ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پاسەوانی سنوور)، بەڵام بەناوبانگە بە چالاکییەکانی گولاگ و بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی ئاسایشی نیشتمانی ئۆردوگاکانی کاری نا ئازاد ھەروەھا لەباربردنی بەرخۆدانی ناوخۆیی، و ئاوارەکردنی بەکۆمەڵی تەواوی ڕەگەزەکان و کۆمەڵێک کولەک بۆ شوێنە بێ دانیشتووەکان لە سنوورەکانی وڵات، و پاسەوانی سنوورەکان و ئەنجامدانی چالاکیی سیخوڕی و تیرۆری ڕامیاری لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەروەھا کاریگەری لەسەر ڕامیاری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە و دامەزراندنی بنەماکانی ستالینیزم لە بزووتنەوە کۆمۆنیستەکانی ئەم وڵاتانەدا.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.