دەستەی ھاوپەیمانیی کراوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستەی ھاوپەیمانی کراوە (OHA) بریتییە لە کۆمەڵەیەکی ٨٤ ئەندامی تایبەت بە پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی ئامێرەکانی مۆبایل کۆمپانیا ئەندامەکان بریتین لە: ئێچ تی سی، سۆنی، دێڵ، ئینتێل، مۆتۆرۆلا، کواڵکۆم، تێکساس ئینسترومێنت، گۆگڵ، سامسۆنگ، ئێڵ جی، تی-مۆبایل، سپرینت (ئێستا بەشێکە لە تی-مۆبایلی ئەمریکا)، نڤیدییا و ویند ڕیڤەر سیستەم.[2]
زانیاریی خێرا ناوبڕ, دروستبوون ...
لۆگۆی دەستەی ھاوپەیمانی کراوە | |
![]() | |
ناوبڕ | OHA |
---|---|
دروستبوون | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧؛ ١٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٧-١٠-10)[1] |
جۆر | پلاتفۆرمی کراوەی مۆبایل (ئەندرۆید) گەشەپێدان ڕێکخراوەیی |
ئۆفیسی سەرەکی | ماونتەین ڤیو، کالیفۆرنیا، U.S |
دەڤەری خزمەت | جیھان |
ئەندامان | کارپێکەرانی مۆبایل، کۆمپانیاکانی بەرنامەدارێژی، کۆمپانیا بازرگانییەکان، کۆمپانیاکانی نیمچە گەیەنەر، پیشەسازی دەستەیی |
ڕێکخراوی دایک |
|
وێبگە | www |
دایخە
دەستەکە دامەزرا لە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بە سەرپەرشتی گۆگڵ و ٣٤ کۆمپانیای تری ئەندامی دەستەکە،[2] لەوانە کۆمپانیاکانی دروستکەری بیستۆک، داڕێژەری بەرنامەکان و ھەندێ کۆمپانیای بواری پەیوەندییەکان و بەرھەمھێنەری ھەڵسوڕێنەرەکان(چیپ).[3]