دەستەی دراگۆن دیمۆ-٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستەی دراگۆن دیمۆ٢ (بە ئینگلیزی: Crew Dragon Demo-2)یەکەمین گەشتی سەرنشینی تاقیکراوەی پلان دارێژراو بوو بە مەکۆی دراگۆن٢،[1] بە دیاریکراوی ساتی ھەڵدانی لۆ وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٢٠:٣٠:٣٠ بە کاتی جیھانی دیاریکرا بوو بەڵام بە ھۆکاری نالەباری کەش و ھەوا ساتی ھەڵدانەکە گواسترایەوە،[2] دیمۆ٢ لۆ یەکەم جار و پاشی ٩ ساڵ لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نێردرایە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی پاشی مەکۆی (STS-135) لە ساڵی ٢٠١١، دەستەی دیمۆ٢ پێکھاتبوو لە دۆگلاس ھێرلی فڕۆکەوان و ڕۆبێرت بێنکن سەرکردەی پرۆسە ھاوبەشەکان، چالاکی دیمۆ٢ دووبارە یەکەم گەشتی دەستەیەکی دوو کەسییە لە پاشی ساڵی ١٩٨٢ لە مەکۆی STS-4 کە لە خاکی ئەمریکاوە بنێردرێنە دەرێی زەوی.
ئەرکەکە نێردرا لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٩:٢٢:٤٥ بە کاتی جیھانی، ناردنەکە سەرکەوتوو بوو[3]،[4] ھەروەھا کۆمپانیای سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیای تایبەت بوو بتوانێت دەستەیەک بنێرێتە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی.
مەکۆیە بۆشایییەکە گەیشتە وێستگەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٤:١٦ بە کاتی جیھانی، ھەروەھا مەکۆیەکە گەڕایەوە سەر زەوی لە ٢ی ئابی ٢٠٢٠ و نیشتەوە لە کەنداوی مەکسیک