![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2c/Basilica_Sancti_Petri_blue_hourl_-_Retouch.jpg/640px-Basilica_Sancti_Petri_blue_hourl_-_Retouch.jpg&w=640&q=50)
دەستدرێژیکردن لە کڵێسای کاتۆلیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستدرێژیکردن لە کڵێسای کاتۆلیک ئاماژەیە بۆ ئەو حاڵەتە زۆرانەی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان کە لەلایەن ڕاھیب و قەشە سەرەکییەکان، شارە گەورەکان و ئەندامانی دیکەی کڵێسای کاتۆلیک و ئەو کڵێسایەکانی کە بەشێکن لێی ئەنجام دەدرێن. چەندین تۆمەت، لێکۆڵینەوە، دادگاییکردن، سزادان و ھەوڵی ئەندامانی کڵێسا بۆ پەردەپۆشکردنی بەڵگەکان لەخۆدەگرێت.[1] ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر زۆربەیان لە تەمەنی باڵغبوون بچووکتر بوون، ھەرچەندە ھەندێکیان کوڕی گەورەتر بوون. زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٤ ساڵدا بووە.[2][3][4][5] دەستدرێژی سێکسی لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە سەرنجی خەڵک کرد.[6]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2c/Basilica_Sancti_Petri_blue_hourl_-_Retouch.jpg/640px-Basilica_Sancti_Petri_blue_hourl_-_Retouch.jpg)
لە ساڵانی نەوەدەکاندا ڕۆژنامەگەری زیاتر باو بوو و منداڵان دەستیان کرد بە قسەکردن لەسەر ئەزموونەکانیان. چیرۆکەکە لە وڵاتانی وەک کەنەدا، ئەمریکا، شیلی، ئوسترالیا و ئێرلەندا و بەشێکی زۆری ئەورووپا و ئەمریکای باشوور، دەستیکرد بە وەرگرتنی سەرنجی میدیا و جەماوەری گەورە.[7][8][9]
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ لە کاتی لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە کەنیسەی کاسۆلیکی لە شیلی، پاپا فرانسیس منداڵانی بە «درۆزن» ناوبرد. دوای سێ مانگ لە مانگی نیساندا بە شەرمەوە دان بەوەدا دەنێت کە منداڵەکان ڕاستییەکان دەڵێن.[10][11][12]