From Wikipedia, the free encyclopedia
پاراستن و زانیاری دەزگایەکی ھەواڵگریی کوردییە و سەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. لە دوای تێکەڵبوون و یەکگرتنی دەزگای ھەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (بە ناوی پاراستن) و دەزگای ھەواڵگریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (بە ناوی زانیاری) دروست کراوە. پاراستن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دامەزراوە. پاراستن و زانیاری ھەندێک جار وەک دەزگای ھەواڵگری کوردی ناودەبرێت و کاری سەرەکی دەزگاکە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەیە کە پەیوەندییان بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و ئەو ئاژانسە بە فەرمی دەسەڵاتی گرتن یان دەستبەسەرکردنی نییە بەڵکوو ئاڵوگۆڕی ھەواڵگرییەکان لەگەڵ ئاسایش دەکات، کە دەسەڵاتی دادوەریی ھەیە بەسەر ژمارەیەک تاوان لە ناوچەکەدا؛ لەوانە تیرۆر.[1][2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.