دەرەبەگایەتی ھەندێ نەریتی یاسایی و سەربازی بوو لە چاخەکانی ناوەندی ئەورووپا کە گەشەی سەند لە نێوان سەدەکانی ٩ھەم بۆ ١٥ھەمی زاینی، کە ئەگەر بە گشتی پێناسە بکرێت، ئەوا سیستمێکی پێکھێنانی کۆمەڵگایە لەسەر پەیوەندییەکی دامەزرێنراو لەسەر خاوەندارێتی زەوی بەرامبەر خزمەتکاری یان کرێکاری.

Thumb
کێشراوی دەرەبەگایەتی لە کۆمەڵگای ئینگلیزیدا لە دەوروبەری ساڵانی ١٣١٠

لە ناو ڕۆشنبیرانی کورددا زاراوە لاتینییەکە بەکاردێت کە «فیوداڵیزم» ە، زاراوەی «فیوداڵیزم» خۆشی لەبنەمادا لە زاراوەی feodum یان feudumەوە ھاتوە.[1]

دەرەبەگایەتی لە ناو کوردان

دەرەبەگایەتی لە ناو کورداندا ڕیشەکەی بە بڕوای ئیسماعیل بێشکچیی کۆمەڵناس ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان سەلیم و شەڕی چاڵدێران.[2] لە مێژووی نوێشدا لە کوردستانی عێراق بەبڕوای ھەندێ مێژووی ئەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی پاشایەتی لە عێراق و مەلیک فەیسەڵی یەکەم.[3]

شاعیرانی کوردیش بە شیعرەکانیان سەرکۆنەی ئەم سیستمەیان کردووە، بۆ نمونە شاعیری کورد قانع ئەڵێ:[4]

گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوەڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە
نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەتکەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێدەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.