دەریای کاریبی
دەریا / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریای کاریبی، دەریایەکە لە ناوەندی ناوچەی کاریبی و باشووری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی مێکسیک. ئاوەکەی بەشێکە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک. دەریای کارابی دوورگەی زۆرە و ئەم دوورگانە لەبەر کەش و ھەوایان لە نێوان گەشتیارانی ئەمریکای باکوور داژداری زۆرە. ھەروەھا ئەم دەریایە وەک شوێنێک بۆ گەشتیاری لە جیھاندا بەناوبانگە.[1]
ڕووبەری دەریای کاریبی نزیکەی ٢،٧٥٤،٠٠٠ کم٢یە. دەریای کاریبی یەکێک لە قووڵترین دەریاکانی جیھانە و قووڵترین شوێنی نزیکەی ٧،٥٠٠ میترە.
ناوەکەی ھۆزێکی سوورپێست بە ناوی «کاریب» لەسەریان ناوە کە پێش گەییشتنی خەڵکی ئورووپا بۆ ئەم ناوچەیە، بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بوون.[2]