![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/70/Sea_of_Marmara_map.png/640px-Sea_of_Marmara_map.png&w=640&q=50)
دەریای مەڕمەڕە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریای مەڕمەڕە (بە یۆنانی: Θάλασσα του Μαρμαρά، بە یۆنانیی کۆن: Προποντίς، بە تورکی: Marmara Denizi) دەریایەکی ناوخۆییە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا کە دەریای ڕەش و دەریای ئێژە تێک دەخاتەوە و بەم جۆرە بەشی ئاسیایی تورکیا لە بەشی ئورووپاییەکەی جیا دەکاتەوە. تەنگەڵانی بۆسفۆر دەریای مەڕمەڕە بە دەریای ڕەش دەگەیێنێ و ھەروەھا ئەستەمبوڵ دەکاتە دوو بەشی ئورووپایی و ئاسیایی؛ تەنگەڵانی داردنێلیش ئەم دەریایە تێکەڵی دەریای ئێژە دەکاتەوە. ڕووبەری دەریاکە ١١،٣٥٠کم٢یە[1] و قووڵترین شوێنی دەگاتە ١،٣٧٠ میتر. سوێرایی ئاوەکەی ٢٢ بەش لە ھەزار بەشدایە و بەم جۆرە لە دەریای ڕەش ھەندێک سوێرترە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/70/Sea_of_Marmara_map.png/640px-Sea_of_Marmara_map.png)
دوو دەستە دوورگە لەم دەریایەدایە: دوورگەکانی میر (بە تورکی: Kizil Adalar) و مەڕمەڕە. ناوی دەریاکەش ھەر لە ناوی ئەم دوورگەیەوە کوتووەتەوە؛ لەبەر بوونی ژێدەرەکانی مەڕمەڕ، لە یۆنانیەوە: μάρμαρον (مارمارۆن)، «مەڕمەڕ».[2] عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە یەکێک لە دوورگەکانی ئەم دەریایەدا بە ناوی دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە.