دەروونناسیی شیکارانە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروونناسیی شیکارانە کە پێشی دەگوترێت دەروونناسیی یۆنگی (بە ئینگلیزی: Analytical psychology) قوتابخانەیەکی چارەسەری دەروونییە لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی دەروونپزیشکی سویسری؛ کارڵ گۆستاف یۆنگ دامەزراوە. گرنگی دەدات بە دەروونی تاک و بابەتی بەتاکبوون،[1] زاراوە گرنگەکانی دەروونناسیی شیکارانە بریتین لە بەتاکبوون، ھێماکان، نائاگای تایبەتی، نائاگای گشتی، نموونە یەکەمیەکان، گرێی دەروونی، پێرسۆنا، سێبەر، ئەنیما و ئەنیمەس.
بیرۆکە و بیردۆزەکانی یۆنگ زیاتر شیکرانەوە و باسکران لە لایەن تۆنی وۆڵف، ماری لویس ڤۆن فرانز، جۆلاندە جەیکۆب، ئەنێلا جافێ، ئیریک نیومان، ئەنسۆنی ستیڤنس و جەیمس ھیڵمانەوە.
دەروونناسی شیکاری جیاوازە دەروونشیکاری کە ئەویش قوتابخانەیەکی چارەسەری دەروونییە بە ڕێبەرایەتی سیگمۆند فرۆید.