دەروازە:کالیفۆڕنیا/دەستپێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
کالیفۆرنیا ویلایەتێکە لە ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کەنارەکانی زەریای ھێمن و پڕ دانیشتووترین ویلایەتی ئەمریکایە. ناوەندەکەی ساکرامنتۆیە و شارە گرنگەکانی بریتین لە لۆس ئەنجلۆس، سان دیێگۆ، سان خۆسێ و سانفرانسیسکۆ. کالیفۆرنیا سێیەم گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە لە دوای ئەلاسکا و تەکساس. شاری لۆس ئەنجلۆس پڕ دانیشتووترین شاری کالیفۆرنیایە و گەورەترین شاری ئەمریکایە لە دوای شاری نیویۆرک.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0f/Seal_of_California.svg/320px-Seal_of_California.svg.png)
بەراوردکردنی بەرھەمی ناوخۆیی دەوڵەتانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە ساڵی ٢٠١٢. کۆی بەرھەمی ویلایەتی کالیفۆرنیا لەمساڵدا نزیک بوو لە بەرھەمی ئیتاڵیا. ئابوری کالیفۆرنیا کە کۆی گشتی بەرھەمی سێ ترلیۆن دۆلارە، گەورەترین ئابووری ژێر نیشتمانییە لە جیھاندا. ئەگەر ئەم ویلایەتە وەک وڵاتێک لەبەرچاو بگرین، کالیفۆرنیا دەبێتە پێنجەم گەورەترین ئابووری جیھان و لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەبێتە ٣٧ھەمین وڵاتی پڕ دانیشتوو.