دەروازە:وەرزش/دەستپێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد...
تۆپی پێی ئەمریکی • تۆپی پێ • وەرزش • تۆپی پێی ئوسترالی • بەدمینتۆن • بەیسبۆڵ • تۆپی سەبەتە • تۆپی پێی کەنەدی • وەرزشە کەنەدییەکان • شەتڕەنج • تۆپی پێی کۆلێج • کریکێت • وەرزشی دووچەرخە • شمشێربازی • خلیسکێنەی سەر سەھۆڵ • ڕاوەماسی • فۆرمولا یەک • گۆڵف • جیمناستیک • یاری سەر بەفر • ئەسپسواری • ھونەرە جەنگییەکان • ماتۆڕسواری • یارییەکانی ئۆڵمپیک • پارئۆڵمپیک • ڕەگبی • یەکێتیی ڕەگبی • کەشتیوانی • سنوکەر • مەلەوانی • تێنس یارییە ئاوییەکان
وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات.
ھەنووکە ٤٬١٩١ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە.