دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ سەربە هۆزی هەرکی (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی سەر بە پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی ڕامیاری و زیندانیی ڕامیاری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو. ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو پارتەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.