دەروازە:تۆکیۆ/دەستپێک/١
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京 Tōkyō) پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە. گەورە شاری تۆکیۆ دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە و لە دیوی ڕۆژاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا ھەڵکەوتووە، لە ساڵی ١٨٦٨ی زایینییەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری، ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە. ڕووبەری پارێزگاکە ٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە شارەکەی دابەش کردووە بەسەر ٢٣ ناوچەوە یاخود گەڕەکەوە
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/dc/Skyscrapers_of_Shinjuku_2009_January_%28revised%29.jpg/640px-Skyscrapers_of_Shinjuku_2009_January_%28revised%29.jpg)