دەروازە:ویلایەتی نیویۆرک/دەستپێک/١
From Wikipedia, the free encyclopedia
شاری نیویۆرک گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ڕووی دانیشتووانەوە، و گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتووانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت ملیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن و بەپێێ سەرژمێرییەوە ساڵانە ٥٠ ملیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، ئەم شارە لە مێژووشدا لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠ پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2b/NYC_Downtown_Manhattan_Skyline_seen_from_Paulus_Hook_2019-12-20_IMG_7347_FRD_%28cropped%29.jpg/640px-NYC_Downtown_Manhattan_Skyline_seen_from_Paulus_Hook_2019-12-20_IMG_7347_FRD_%28cropped%29.jpg)
نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترە و چەندین ناوەند و تاوەری بازرگانی و دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایە و تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دامودەزگای دەوڵەت و پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ ملیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانی و تەلەڤیزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری ڕووبارەکانی و کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک و چاپ و مۆبیلیات و بازاڕی درا و.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانە و ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەریی و ڕووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).