From Wikipedia, the free encyclopedia
جوگرافیا چییە؟زانستی جوگرافیا (بە ئینگلیزی: Geography؛ لە لاتینیەوە وەرگیراوە: γεωγραφία - geographia) ئەو زانستەیە کە لە دیاردە سروشتی و مرۆییەکان دەکۆڵێتەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر وە لەکاتێک بۆ کاتێکی تر. گەر مانای وشەی جوگرافیا لێکبدرێتەوە ئەوا دەکاتە پێناسەکردن یان نواندن و نەخشاندن یاخود نووسینەوەی زەوی. زیاتر... وتاری ھەڵبژێردراوسیستمی پۆتانە جوگرافیەکان بریتیە لە سیستمێکی پۆتانەکان تایبەت بە جوگرافیا کە وا ئەکات جێگایەک لەسەر زەوی دیاری بکرێت بە کۆمەڵێ ژمارە، پیت یان ھێما. پۆتانەکان پێکدێن لە ژمارەیەک کە ئاستی بەرزی دیاری ئەکات، دوو یان سیانی تریش کە ئاستی ئاسۆیی و شوێنی جوگرافیەکە دیاری ئەکات. سیستمێکی باوی پۆتانەکان بریتیە لە ھێڵەکانی درێژی، پانی و بەرزیی. بۆ ئەوەی بتوانی شوێنێک لەسەر نەخشەیەک دیاری بکەی بە دوو ڕەھەند شکاندنەوەی نەخشە پێویستە. ھێڵەکانی پانی بە φ (فای) یۆنانی، ھێڵەکانی درێژیش بە λ (لامدا) نیشانە ئەکرێن. ھێڵی کەمەرەیی زەوی بە ھێڵی سفری پانی دا ئەنرێ. ھێڵی گرینیچیش بە ھێڵی سفری درێژی دا ئەنرێ. ھێڵەکانی پانی ٩٠ ھێڵی باکوری ھێڵی کەمەرەیی (بەرەو ئەوروپا) و ٩٠یش بۆ خوارەوە - باشور- بەرەو ئەفریقا ئەژمێردرێن. ھێڵی درێژیش لە ڕۆژھەڵاتی لەندەنەوە ١٨٠ و لە ڕۆژاوای لەندەنیشەوە ١٨٠ ھێڵن. ھێڵەکانی درێژی کاتی سەرزەویان پێ دیاری ئەکرێت و ھێڵەکانی پانیش توانای نیشاندانی گەرمیان ھەیە لەسەر زەوی چونکە ھێڵی کەمەرەیی زۆرترین خۆرەتاوی بەر ئەکەوێت. لە نێوان ھێڵەکانیشدا لە ١ بۆ ١٠٠ جارێکی تر ورد ئەکرێنەوە. بەپێی شکانەوەی نەخشە دووری ھێڵێک نزیک ١١١کم'ە. دوو شێوازی دەربڕین باوە بۆ ھێڵەکان، دەیی و "پلە کاژێر، خولەک، چرکە" (پخچ) کە لە ئینگلیزیدا بە DMS کورتکراوەتەوە. لە شێوازیی دەییدا ڕۆژھەڵات موجەب و ڕۆژاوا سالب، باکور موجەب و باشور سالبن، لە "پخچ"یشدا ئەبێ دیاری بکرێ ئایا ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا، باکور یان باشورە. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
جوگرافیناسی ھەڵبژێردراویی. فو. توان (Traditional Chinese: 段義孚) جوگرافیناسی چینی-ئەمریکی، ٥ی دیسەمبەری١٩٣٠ لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند لە وڵاتی چین لەدایک بووە. خوێندنی لە وڵاتانی چین، ئۆستراڵیا، فیلیپین و بەریتانیا تەواو کردووە و لە بواری جوگرافیای مرۆڤی و پەیوەندی و تێکەلاوکردنی لەگەڵ بابەتی فەلسەفە، ھونەر، دەروونناسی و دین پێشەنگە و ناوبانگی دەرکردووە. توان لە زانکۆی کۆلێجی لەندەن بوو، بەڵام بەکالوریوس و ماستەڕی لە ساڵانی ١٩٥١ و ١٩٥٥ لە زانکۆی ئەکسفۆڕد وەرگرتووە. لەوێ ڕا بۆ پەروەردەی جوگرافیایی دەچێتە کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ساڵی١٩٥٧ دەتوانێ پلەی دکتوری لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلەی بەدەست بێنێ. توان لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨-١٩٦٦، بۆ وانە گوتنەوە یەکەم جار لە نیۆمەکزیکۆوە دەچێت بۆ زانکۆی تۆرێنتۆی کەنەدا. ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆی مینەسۆتا پلەی پڕۆفیسۆری پێ دەبەخشرێ و خوێندنەوە و توێژینەوەی خۆی لەسەر جوگرافیای مرۆڤی چڕ دەکاتەوە. ئەو لە نامەی ھاوڕێی(لەزانکۆ) ھێژا ٢٠٠٤( 2004 'Dear Colleague') باس لە جیاوازی نێوان جوگرافیای مرۆڤی و جوگرافیای مرۆڤخوازانە دەکات و دەڵێ: جوگرافیای مرۆڤی خوێندنەوەی پەیوەندییە مرۆڤییەکانە. گەشبینی جوگرافیای مرۆڤی لەم باوەڕەیدا قەتیس ماوە کە پەیوەندییە نایەکسانەکان و چەوساندنەوە دەتوانێ بسڕدرێتەوە یان بەپێچەوانەوە بێت. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە جوگرافیاوە ھەیە و ناتوانیت وەڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکانویکیپرۆژەکانپانۆڕامای ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.