دەربەندی گاور
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەربەندی گاور لە باشووری شاری قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانیدایە کە بە ھۆی نەخشی ھەڵکۆڵراوی پاشا یان پاڵەوانێکی مێژوویی کە دوو کەس لە ژێری پێیدان بەو ناوە ناسراوە. بەرزیی نەخشەبەردینەی دەربەندی گاور ٣ مەترە و بە دەستی ڕاستی تەورێک و بە دەستی چەپی کەوانێکی ھەڵگرتووە. کڵاوەکەی سادە و خڕە و لە کڵاوی پاشاکانی ئوور دەچێت.
لەبەر ئەوەی کە ھیچ نووسراوەیەک لە پاڵی ئەم نەخشەدا نیە بە ڕوونی دیار نیە کە کێ و لە چ ساڵێکدا ھەڵکۆڵیوە. بەڵام چونکوو زۆر لە نەخشەبەردینەی نەرام سینی ئەکەدی کە ئێستا لە مۆزەخانەی لووڤرە دەچێت، ھەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمەش ھەر نەخشی نەرام سین بێت.[1] نەرام سین Naram-Sin لە ٢٢١٨-٢٢٥٤ی پێش زایین دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە.
- نەخشەبەردینەی ئانۆبانینی پاشای لوولووبی لە سەرپێڵ زەھاو
سەرچاوەکان
گرێدان بۆ دەرەوە
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.