دیواری دەنگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیواری دهنگ، دیواری دەنگی یان بهربهستی دهنگ (بە ئینگلیزی: Sound barrier) بریتییه له زیادبوونێكی لهناكاوی کێشانی ئایرۆدینامیک و بڕێک ئەسەری نهویستراوی تر کە ڕەنگە بۆ فڕۆکەیەک یا شتێکی تر ڕوو بدات لەو کاتەدا کە نزیک دەبێتەوە لە خێراییی دەنگ. سەرەتا کە فڕۆکەکان توانیان بگەنە نزیکی خێراییی دەنگ، ئەم دیاردەیە وەک کۆسپێکی زۆر گرنگ دەبینرا کە تەختکردنی زۆر ئەستەم یا مەحاڵ بوو. لە ئەمڕۆدا وشەی شکان یا بەزاندنی دیواری دەنگ بۆ ئەو فڕۆکانە بەکار دێت کە لە دەنگ خێراتر دەفڕن. لە ھەوای وشک و لە پلەی گەرمیی ٢٠ پلەی سەدیدا خێراییی دەنگ ٣٤٣ مەتر لە چرکەیەکدایە. ئەو مەرجە لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمەوە ھاتووە کاتێک فڕۆکەوانەکان فڕۆکەکانیان دەگەیشتنە زۆرترین خێرایی بۆیە لە فڕۆکە جەنگییەکانەوە ئەو کاریگەری و پەستانەیان درک پێکرد. ژمارەیەک لە کاریگەرییە پێچەوانەکانی ئایرۆدینامیک زیاتر ڕێ لە تاودان دەگرن. بەڕواڵەت ئەو پەستانەی تووشی فڕۆکە دەبێت لەکاتی فڕين، وای لێدەکات نزیک ببێتەوە لە خێراییی دەنگ. ئەو پەستانەش وادەکات دیواريک دروست ببێت کە ئەمەش واتە گەیشتن بە سەروو خێراییی دەنگ. لە ساڵی ١٩٤٧ دا فڕۆکەیەک نمایشکرا کە توانی فڕینێکی پۆزەتیڤانە ئەنجامبدا و توانی خێراییی دەنگ ببەزێنێت. و دواتر لە ساڵی ١٩٥٠ دا دیزاینێکی نوێ بۆ فڕۆکە جەنگییەکان نمایشکرا کە دەیتوانی خێراتر بگات بە خێراییی دەنگ.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |