دیمەشق
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیمەشق (بە عەرەبی: دِمَشْق) پایتەختی کۆماری سووریا و ناوەندی پارێزگای دیمەشقە. کۆنترین شاری جیھان و کۆنترین پایتەختە لە مێژوودا کە ھێشتا ئاوەدانە، لە ھەزارەی سێیەمی پێش زایین پایەییەکی گرنگی زانست و ڕۆشنبیری و سیاسی و ھونەری و وێژەیی ھەبووە، پایتەختی زۆریک لە شارستانییەکان بووە لە مێژووی دوور و درێژیدا ھەروھا بوو بە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامیی لە مێژوودا لە ساڵی ٦٦١ لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا. لە ساڵی دوو ھەزاری پێش زایین پێشەوای ئارامییەکان ڕیزۆن مەملەکەتی خۆی لە دیمەشق دامەزراند و بوو بە پایتەختی. ژمارەی دانیشتووانی دیمەشق نزیکەی ٣٫٥ میلیۆن کەسە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٨، دانیشتووانی شاری دیمەشق بە شێوەیەکی سەەرکی لە عەرەب پێک دێن و کورد و تورک و ئەرمەنی و ئاشووری و شەرکەس لەم شارەدا دەژین. بەشێک لە شارە دێرینەکە ئەکەوێتە سەر شاخی قاسیون، و بەشی زۆری دیمەشق بە شارە کۆنەکەشەوە ئەکەوێتە گۆی باشووری ڕووباری بەردییەوە، لە کاتێکدا شوێنە نوێیەکان لە گۆی باکوور و ڕۆژھەڵات و ھەموو لایەک بڵاوودەبێتەوە. شاری دیمەشق ناوەڕاستی پارێزگای دیمەشقە کە بە باخچەکانی غۆتەی دیمەشق و شاخی قاسیون و ڕەبوەی دیمەشق دەور دراوە.
Damascus
دمشق | |
---|---|
City | |
ناسناو(ەکان): | |
پۆتانەکان: 33°30′47″N 36°17′31″E | |
پێرستی دەوڵەتانی جیھان | سووریا |
Governorates | پارێزگای دیمەشق, Capital City |
ڕووبەر | |
• City | ١٠٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤١ میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٧٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٫٧٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٨٠ مەتر (٢٬٢٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (2009 est.)[3] | |
• City | ١٬٧١١٬٠٠٠ |
• چڕی | ٢٢٬٢٢٠٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٧٬٥٥١٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | بە ئینگلیزی: Damascene عەرەبی: دمشقي Dimashqi |
ناوچەی کاتی | UTC+2 (EET) |
• ھاوین (DST) | UTC+3 (EEST) |
کۆدی تەلەفۆن | Country code: 963, City code: 11 |
Geocode | C1001 |
Climate | BWk |
وێبگە | www |
Official name | Ancient City of Damascus |
جۆر | Cultural |
پێوەر | i, ii, iii, iv, vi |
ھەڵبژێردراو (فەرمی) | 1979 (3rd session) |
سەرچاوەی ژ. | 20 |
State Party | Syria |
Region | Arab States |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.