دۆڵف لەندەگرین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھانس لەندەگرین یان دۆڵف لەندەگرین (بە ئینگلیزی: Dolph Lundgren؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧[1]) زیاتر بە دۆڵف لەندگرین ناسراوە. ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ھونەری جەنگی، ئەندازیاری کیمیای سویدییە، لەندەگرین لە ساڵی ١٩٨٥ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، کاتێک لە فیلمی ڕۆکی ٤ بەشداری کرد وەک بۆکسەرە شکۆدارەکەی یەکێتی سۆڤیەت بەناوی «ئیڤان دراگۆ». لەوکاتەوە لە زیاتر لە حەفتا فیلم دەرکەوتنی ھەبووە، کە زۆربەیان ئاکشنن.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
دۆڵف لەندەگرین | |
---|---|
لەدایکبوون | ھانس لەندەگرین (١٩٥٧-١١-٠٣) ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ) ستۆکھۆڵم، سوید |
نیشتەجێی | لۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا، |
پەروەردە | زانکۆی سیدنی پایمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٨–ئێستا |
ھاوسەر | ئەنیتا ڤیبێرگ (ھاوسەرگیری ١٩٩٤؛ ٢٠١١) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
وێبگە | www |
لەندەگرین دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیا لە ″پەیمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا″، ناوبراو لە سەرەتای ھەشتاکان بڕواننامەکەی وەرگرت، دواتر لە ساڵی ١٩٨٢، لە ″زانکۆی سیدنی″ بڕواننامەی ماستەری لە ئەندازیاری کیمیا بەدەستھێنا. لەندەرگرین پلەی چوارەمی کەمەربەندی ڕەش ھەیە، لە ″کاراتی کیوکوشن″، لە ساڵانی ١٩٨٠–١٩٨١ پاڵەوانی ئەورووپا بوو. کاتێک لە سیدنی بوو، بووە پاسەوانی تایبەتی گۆرانیبێژ ″گرەیس جۆنیس″، دواتر پەیوەندی لەگەڵ دەبەستێ، لەپاشان بەھۆی وەرگرتنی سکۆلارشیپێکەوە سیدنی جێدەھێڵن بەرەو بۆستن، ئەمریکا. دواتر جۆنیس ڕازی دەکات کە شوێنی مانەوەیان بگوازنەوە بۆ نیویۆرک، لەوشوێنە دەست بەکاردەکات. دوای ماوەیەکی کورت وەک مۆدێل و پاسەوانی بەر دەرگای یانەی شەوانە لە ″مانھاتان″ کاردەکات. لەندەگرین ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی جەیمز بۆند «ڕوانین بۆ کوشتن» دەردەکەوێت. دواتر لە فیلمی رۆکی ٤ دەردەکەوت.