دۆنگ یی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
دۆنگ یی (بە ھانگۆل: 동이؛ بە ھانجا: 同伊)، درامایەکی کۆری مێژوویە کە لەساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە، لە ھەمان ساڵی پلەی یەکەمی وەرگرت بەھۆی ئەوەی کە زۆرترین بینەری ھەبوو لە کاتی پەخشکردنیدا لە کۆریا دۆنگ یی درامایەکی مێژووییە، گێڕانەوەی چیرۆکی پاشا سوک جۆنگی نەوەی جۆسۆنی کۆریایە، کە ئاشقی دۆنگ یی دەبێت و دۆنگ ییش یەکێکە لە کارەکەرە سادەکانی کۆشک و دەبێتە جێگەی سەرنجی پاشا سوکجۆنگ و بەتەواوی ھۆگری دەبێت. دۆنگ یی ھەر لە سەرەتای چوونە ناو کۆشکی شاھانەوە، لەلایەن شاژنە لنھیۆنەوە رووبەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە لەبەرئەوەی دۆنگ یی سەر بە خێزانێکی ھەژارە رقی لێیەتی. ھەروەھا لەلایەن کارەکەرێکی تری کۆشکەوە کێشەی زۆری بۆ دروستدەکرێت چونکە ئەوان ئاواتیان ئەوەیە لەو شوێنە کاربکەن کە دۆنگ یی ھەر لە سەرەتای کارکردنیەوە وەریگرتووە. ئەم زنجیرە درامایە چیرۆکی خۆشەویستییەکی رۆمانسی و وێناکردنی ژیانی کۆریەکان لە سەردەمی پاشا جۆسۆن و ناساندنی کلتوری کۆرییەکانە لەو سەردەمەدا، ھاوکات پیشاندانی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەلایەن پاشایەک لە سەردەمەی کۆریادا.[1][2]
چەشن | ڕۆمانسی دراما مێژوویی |
---|---|
نووسەر | کیم یی-یۆنگ |
دەرھێنەر | لیی بیۆنگ-ھوون کیم سانگ-ھیۆنگ |
ئەکتەران | ھان ھیۆ-جوو جی جین-ھی لی سۆ-یۆن بای سوو-بین |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | کۆریا |
زمان | کۆری |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٦٠ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | کیم ھۆ-یۆنگ ئان سیۆنگ-گاک |
بەرھەمھێنەر(ان) | لی سی-جوونگ |
شوێنەکانی تۆمارکردن | کۆریا |
ماوەی پەخش | دوو شەمە و سێ شەمەکان لە ٢١:٥٥ |
تۆڕ | کۆمپانیای پەخشی مانھوا |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠ – ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ |
ماڵپەڕی فەرمی |
دۆنگ یی لە سەرتاسەری ئاسیا دا لێدانێک بوو و بەرزترین ڕێژەی بۆ دراما کۆرییەکان لە تۆڕی ژاپۆنی ئێن ئێچ کەی تۆمار کرد.[3] هەروەها لە کۆری باشووردا رێژەی بینەرانی باشی تۆمار کردووە لە نێوان ٢٠% بۆ ٣٠%،[4] هەروەها هان خەڵاتی نواندنی نمایشەکانی خۆی بە دەست هێنا لەوانە "دایسانگ خەڵاتی گراند" لە خەڵاتەکانی ئێم بی ئێس دراما.