دوورەزانی
دیاردەیەکی خەیاڵی/جادوویی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دوورە زانی، دوورە ھەستکردن، یان تێلێپاتی (لە تۆنانی کۆنەوە τῆλε، تێلێ واتە «دوور» و πάθος/-πάθεια، پاتۆس یان -پاتیا واتە «ھەستکردن، پێزانین، بەسۆز، سەختی، ئەزموون»)[3][4] گواستنەوەی زانیارییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەبێ بەکارھێنانی ڕێڕەوە ھەستییەکانی مرۆڤ و بەبێ بوونی پەیوەندی جەستەیی.
تاقیکردنەوەی دوورە زانییەکان ڕەخنەیان لێگیراوە لەبەر نەبوونی ڕاگیرکاری و دووبارە بوونەوەیان. ھیچ بەڵگەیەکی باش نییە کە بیسەلمێنێت کە دوورە زانی دیاردەیەکی ڕاستی بێت، و بابەتەکە لە کۆمەڵەی زانستیدا زۆرینەی کات بە زڕزانست دانراوە. .[5][6][7][8]