دوورگەکانی گالاپاگۆس
From Wikipedia, the free encyclopedia
دوورگەکانی گالاپاگۆس بەشێکە لە کۆماری ئیکوادۆر کە پێکھاتووە لە کۆمەڵە دوورگەیەکی گرکانی کە دابەشبووە بەسەر ھەردوو لای ھێڵی یەکسانی زەوی دا لە زەریای ھێمن و ٩٠٦ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئیکوادۆرەوە دوورە. دوورگەکانی ناسراون بە ھەبوونی ژمارەیەکەی زۆر لەو جۆرە زیندەوەرانەی تایبەتن بە ناوچەیەک کە لەلایەن چارڵز داروینەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لە ماوەی گەشتی دووەمی (HMS Beagle) دا و تێروانین و کۆکردنەوەکانی بووە لەم ناوچەیە بووە دەستپێک بۆ ھاتنەکایەی بیردۆزی داروین لەسەر بیرۆکەی پەرەسەندن بەڕێگای ھەڵبژاردنی سروشتی.
دوورگەکانی گالاپاگۆس | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | Islas Galápagos |
ناونراوە لەدوای | Chelonoidis nigra nigra |
وڵات | ئێکوادۆر |
پایتەخت | Puerto Baquerizo Moreno |
دابەشکاریی کارگێڕی | Galápagos Province |
ناوچەی کاتی | UTC−06:00، Pacific/Galapagos |
پۆتانی شوێن | ٠°٤٠′٠″S ٩٠°٣٣′٠″W |
بەرزترین خاڵ | Volcán Wolf |
ئەندامی | Man and the Biosphere Programme |
دانیشتووان | ٢٥٬٠٠٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٧٠٧ مەتر |
خاکی ھاوشێوە | Galápagos Province |
کاتی دۆزینەوە | ١٠ی ئازاری ١٥٣٥ |
ڕووبەر | ٧٬٨٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.galapagospark.org/، https://islasgalapagos.org/، https://galapagos.today |
Geography of topic | Q3123419 |
UNESCO Biosphere Reserve URL | http://www.unesco.org/mabdb/br/brdir/directory/biores.asp?code=ECU+01&mode=all |
دوورگەکانی گالاپاگۆس و چواردەوری (ھەرێمی گالاپاگۆسی ئیکوادۆر، پارکی نەتەوەیی گالاپاگۆس و پارێزی ئاوی گالاپاگۆس) پێکدەھێنێت و ژمارەی دانیشتوانی ئەم دوورگانە بە نزیکەیی ٢٥ ھەزار کەسە و ئیسپانی بە زمانی فەرمی دوورگەکان دادەنرێت.[1]
یەکەمین گەشتی تۆمارکراو بۆ دوورگەکان بەرێکەوت بوو لە ساڵی ١٥٣٥ دا کاتێک تۆماس دی بێرلانگا (گەورەی قەشەی پەناما) لە ماوەی گەشتەکەی بەرەو پیرۆ سەری سوڕما لەو دوورگە نەدۆزراوانە.[2] دواتر دی بێرلانگا گەڕایەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی و ھەستا بە باسکردنی ھەلومەرجی دووگەکان و ئەو ئاژەڵانەی تێدا دەژیان و کۆمەڵە دوورگەکان نەخشێنرابوون و ناویان ھێنرابوو لە نھخشھی جیھان دا کە چاپکرابوو لەلایەن ئەبراھەم ئۆرتیلیۆس لە ساڵی ١٥٧٠.
کۆماری نوێی ئیکوادۆر خاوەندارێتی دوورگەکانی لە ئیسپانیا سەند لە ساڵی ١٨٣٢ دا و ھەستا بە پێدانی ناوی ئیسپانی فەرمی پێیان.[3]