![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8d/Collage_of_Dnipro_city_images.jpg/640px-Collage_of_Dnipro_city_images.jpg&w=640&q=50)
دنیپرۆ
شارێک لە ئۆکرانیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
شاری دنیپرۆ ( بە ئۆکراینی: Дніпро، بە ڕووسی: Днепр ) سێیەم گەورەترین و جوانترین شاری ئۆکرانیایە و ژمارەی دانیشتووانی ٢.٥ میلیۆن کەسە، پایتەختی ئەو ناوچەکەیە کە ناوەکەی ھەڵگرتووە و گەورەترین ناوەندی ڕۆشنبیری و کارگێڕی باشووری ناوەڕاستە لە وڵاتەکەدا. ئابووری شارەکە بەندە بە پیشەسازی و لە ماوەی پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بە یەکێتیی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە گرنگترین شارە سۆڤیەتییەکان لە پیشەسازی فڕۆکەوانی و چەکدا. سیستەمی گواستنەوەی شارەکە پشت بە میترۆی دنیپرۆپێترۆڤسک دەبەستێت کە لە یەک ھێڵی میترۆ پێکھاتووە و شەش وێستگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت و شارەکەش ڕووی لە ڕووباری دنیپەر کردووە. شارەکە لە ساڵی ١٧٧٦ دامەزراوە.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8d/Collage_of_Dnipro_city_images.jpg/640px-Collage_of_Dnipro_city_images.jpg)