From Wikipedia, the free encyclopedia
داینۆ کرۆم (بە ئینگلیزی: Dino Chrome) یارییەکی وێبگەڕە کە لەلایەن گووگڵەوە پەرەی پێدراوە و لەناو وێبگەڕی گووگڵ کرۆمدا دروست کراوە. یاریزانەکە ڕێنمایی دایناسۆرێکی پێکسڵکراوی جۆری (Tyrannosaurus) دەکات لە تەواوی دیمەنێکی لایەنی شاشەکەدا، خۆی لە بەربەستەکان بەدوور دەگرێت بۆ بەدەستھێنانی نمرەی بەرزتر. یارییەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کڕۆم یوو ئێکسەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە.[1] ئەم یارییە لەکاتێکدا پیشان دەدرێت و دەتوانرێت یاری پێ بکرێت، گەر بەکارھێنەرەکە لەسەر پەڕەیەکی وێب بێ ھێڵ بێت و لەو ساتەدا دایناسۆرێکی شێوە پێکسێڵکراو پیشان دەدرێت کە ئەمەش یارییەکەیە و مانایی ئەوە دەگەیەنێت کە بەکارھێنەرەکە بێ ھێڵە.[2] یارییەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کڕۆم یوو ئێکس لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە کە پێکھاتبوون لە سێباستین گابرێڵ, ئالان بێتس و ئێدوارد جونگ. یارییەکە ناساندنی بەرفراوانی بەدەستھێنا، دروستکەرانی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئاشکرایانکرد کە مانگانە نزیکەی ٢٧٠ ملیۆن یاری ئەنجامدراوە.[3][4]
داینۆ کرۆم | |
---|---|
بەشێکە لە | گووگڵ کرۆم |
چەشن | یاری ئەکشن، endless runner game، side-scrolling video game |
بڵاوکەرەوە | گووگڵ |
زمان | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
Depicts | Tyrannosaurus rex، Pterodactylus، سوبێر |
پەرەپێدەر | گووگڵ |
سەکۆ | وێبگەڕ |
دۆخی کایە | تاک-یاریزان |
ئامێری وەرگر | تەختەکلیلی کۆمپیوتەر، شاشەلەمس |
چەشنی بڵاوکردنەوە | یاریی وێبگەڕ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.