دانتێ ئەلیگیێری
نووسەر، فەیلەسووف و ھۆزانڤانی ئیتاڵی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دورانتێ دێگلی ئالیگیێری (لەدایکبووی ١٢٦٥ - کۆچی دوایی ١٣٢١ شاری) فلۆڕانس (کەیەکێک لەکۆمارییەکانی ئیتالیای ئەوسەردەمە) ، ناسراو بە دانتێ، شاعیری بەناوبانگی سەردەمی ناوێنی ئیتاڵی بوو. گرینگترین بەرھەمی ژیانی بە ناوی کۆمێدیای خودایی (کۆمێدیای یەزدانی - Divina Commedia) بە گەورەترین بەرھەمی ئەدەبی لە زمانی ئیتاڵی و شاکاری ئەدەبی جیھانی دەزانن.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زانیاریی خێرا لەدایکبوون, مەرگ ...
دایخە
لە ئیتاڵیدا ئەو بە ناو «شاعیری بێ وێنە» (بە ئیتاڵی: il Sommo Poeta) دەناسن یا ھەر بە کورتی «شاعیر». دانتێ و پێتراک و بۆکاچۆ بە «سێ کانی» دەناسن یا «سێ تاجینە». ھەروا دانتێ بە «باوکی زمانی ئیتاڵی» دەناسن. یەکەمین ژیاننامەی بەدەستی جۆڤانی بۆکاچۆ نووسراوە.