![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1c/Dark_web.jpg/640px-Dark_web.jpg&w=640&q=50)
دارک وێب
From Wikipedia, the free encyclopedia
دارک وێب یاخود (وێبسایتی تاریک) بریتییە لە ناوەڕۆکی یاخود کرۆکی وێبی جیهانیی کە ئەو زانیاریانە لە خۆ دەگرێ بەکار هێنەرانی ئاسای لە ئینتەرنێت ناتوانن پێی بگەن .ئەندامانی ئەم وێبە کوڵاو یاخود سەرپۆش وە ماسک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی رووخساریان دیار نەبێت ئەو کاتەی کە لە وێبەکەدان وە هەروەها پێویستیان بە بەرنامەی سۆفتوێر، ڕێکخستن، یان مۆڵەتی تایبەت هەیە بۆ دەستگەیشتن بە وێبەکە ئەوە جگەلەوەی ئەندامانی ئەم وێبە کەسانێکی زۆر زیرەکو بلیمەتن بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆژیا. لە ڕێگەی دارک وێبەوە ، بە بەکارهێنانی تۆرەکانی کۆمپیوتەر دەتوانن کارو بارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی زانیاری کەسەیەکانیان ئاشکراببێت ، تەنها وەک بەکارهێنەر دەردەکەون نەک وەک کەسێکی ناسێنراو . دارک وێب یاخود وێبی تاریک بەشێکی قوڵی وێبسایتەکان پێکدەهێنێت، ئەو بەشەی وێب کە لەلایەن بزوێنەری گەڕانی وێبەوە پشتگیری نەکرێت، هەرچەندە هەندێکجار زاراوەی وێبی قووڵ بە هەڵە بۆ ئاماژەکردن بە دارکوێبی بەکاردەهێنرێت.[1][2][3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/05/Diep_Web.jpg/640px-Diep_Web.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/15/Tor-logo-2011-flat.svg/220px-Tor-logo-2011-flat.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8d/Freenet_logo.svg/220px-Freenet_logo.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/05/Diep_Web.jpg/640px-Diep_Web.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1c/Dark_web.jpg/640px-Dark_web.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/43/Hacker_behind_PC.svg/320px-Hacker_behind_PC.svg.png)
ئەو تۆڕەنەی کە دارک وێب پێکدەهێنن بریتین لە تۆڕە بچووکەکان ( friend-to-friend هاوڕێ بۆ هاوڕێ)، هەروەها تۆڕە گەورە وبەناوبانگەکانی وەک( Tor لۆگۆکەی رەسمی پیازێکە)، (Freenetلۆگۆکەی کەروێشکێکە ، )(I2P) و (Riffle )کە لەلایەن ڕێکخراوەگشتیەکان و تاکەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. بەکارهێنەرانی وێبی تاریک بەهۆی ژمارەی کۆدنەکراویوە قورسی بە کارهێنانی دارک وێب هەموو وێبەکانی تر بە وێبی ئاسایی یان ئاسان Clearnet ناودەبەن[4].