ڕێکخراوێکی نێوان حکوومەتەکان و دادگای نێونەتەوەیی From Wikipedia, the free encyclopedia
دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (بە ئینگلیزی: International Criminal Court, ICC) دادگایەکی تایبەت و ھەمیشەییە بۆ بەدواچوون و سزادانی تاوانە نێونەتەوەییەکان وەک جینۆساید، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی شەڕ.
ئەم دادگایە لە ١٩٩٨لە ڕۆما، پایەتەختی ئیتالیا دامەزرا و دواتر لە ٢٠٠٢دا، دوای پەسەندکرانی ئەم دادگایە لەلایەن ٦٠ دوڵەتەوە، بە شێوەی فەرمی دەستی بەکارکرد. شوێنی فەرمیی ئەم دادگایە لە شاری لاھەی، وڵاتی ھۆڵەندایە؛ بەڵام لە ھەر شوێنێکی دیکەش دەتوانێ دابنرێت.
ھەتا مارچی ٢٠١٠، ١١١ وڵات ئەندامی ئەم دادگایەن و ٣٧ وڵاتی دیکەش، وەک ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئامادەن بەڵام ھێشتا لە ناو وڵاتەکانیان بە پەسندی پاڕلەمانیان نەگەیاندووە.[1] وڵاتانی وەک چین و ھیند لە ڕەخنەگرانی ئەم ڕێکخراوەن و ئەندام نین.
ھەرکات تاوانێ لەلایەن دانیشتووی یەکێ لە وڵاتانی ئەندام یان یەکێک لە وڵاتانی ئەندام ڕووبدات، یا ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان داوای پێداچوونەوەی بکرێ، ئەوکات دادگای نێونەتەوەیی تاوانباری دەبێ پێداچوونەوەی ئەو کەیسە بکات.
لەکاتی دامەزران تاکوو ئێستا، ئەم ڕێکخراوە لێکۆڵینەوە لەسەر پەنج ڕووداو کردووە: ئووگاندای باکوور، کۆماری دیمۆکڕاتیکی کۆنگۆ، کۆماری ئافریقای ناوەندی، کۆماری کێنیا و دارفوور (سوودان).[2].
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.