From Wikipedia, the free encyclopedia
دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرزترین دادگای دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. لەبەر ئەمەشە دادگاکە سەرپەرشتی لقی دادوەری حکوومەتی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات. ئەمە تاکە دادگایە کەوا بەپێی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزرابێت. بڕیارەکانی دادگاکە دەبێت لەلایەن سەرجەم دادگاکانی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیڕەو بکرێت.
کۆبوونەوەی دادوەرانی دادگاکە لە باڵەخانەی دادگای باڵا لە واشینگتن دی سی بەڕێوەدەچێت. بڕیارە یاسایییەکانی پۆلیسی دادگای باڵا جێبەجێی دەکات
دادگای باڵای ئەمریکا ھەندێک دۆسیەی تایبەت ھەڵدەبژێرێت و بڕیاریان لەبارەوە دەدات. زۆر لایەن دۆسیەکەیان دەبەنە بەردەم دادگای باڵا، بەڵام دادگاکە زۆربەیان ڕەت دەکاتەوە و وەریان ناگرێت و بۆ دادگایەکی نزمتریان جێدەھێڵێت. بۆ ئەوەی دادگای باڵا دۆسیەیەک وەرگرێت، دەبێت دۆسیەی ناوبراو دەربارەی یاسای فیدراڵی بێت. دۆسیەکە دەبێت سەرەتا لەلایەن دادگای ویلایەت بڕیاری لەسەر درابێت، ئینجا بھێنرێتە بەردەم دادگای باڵا.
دادوەرانی دادگاکە تا کۆتایی ژیانیان خزمەت دەکەن مەگەر خانەنشین بن یاخود لەکار لابردرێن. ئەگەر دادوەرێک خانەنشین بێت، دەکرێت لە دادگای تێھەڵچوونەوە بەردەوام بێت لە خزمەت. دادوەرانی نوێ سەرەتا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە دەپاڵێورێن، دواتر لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەند دەکرێن.
دادوەر/
شوێن و ڕێکەوتی لەدایکبوون |
دەستنیشانکراوە
لەلایەن | |
---|---|---|
جۆن ڕۆبێرتس کانوونی دووەم 27, 1955 بەفەلۆو، نیویۆرک |
جۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش | |
کلارێنس تۆماس March 23, 1948 پین پۆینت، جۆرجیا |
جۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش | |
ستێفن برێیەر April 15, 1938 سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا |
بیڵ کلینتن | |
ساموێل ئالیتۆ February 1, 1950 ترێنتن، نیوجێرزی |
جۆرج دەبڵیوو بوش | |
سۆنیا سۆتۆمەیەر March 25, 1954 زە بڕۆنکس، نیویۆڕک |
باڕاک ئۆباما | |
ئێلینا کاگان February 28, 1960 مانھاتن، نیویۆڕک |
باڕاک ئۆباما | |
نیڵ گۆرسەچ April 29, 1967 دێنڤەر، کۆڵەڕادۆ |
دۆناڵد ترامپ | |
برێت کاڤانا January 12, 1965 واشینگتن دی سی |
دۆناڵد ترامپ | |
ئەیمی کۆنی بارێت کانوونی دووەم 28, 1972 نیو ئۆرلینز، لویزیانا |
دۆناڵد ترامپ |
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Supreme Court of the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.