خەیاڵاویبوون
From Wikipedia, the free encyclopedia
خەیاڵاویبوون بە دوو شێوازی ھەستی و زانیارییانەیە:
زانیاریی خێرا خەیاڵاویبوون, ICD-10 ...
دایخە
١- خەیاڵاویبوون لە ڕێگای ھەستەوە: تێگەییشتنی ھەڵە لە یەکێک لە پێنج ھەستە سەرەکییەکەیە کە لە نەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکیی پێوەندیدار بەو ھەستەوە خۆ دەنوێنێت و تاک لێی تێدەگات.[1] بۆ نموونە، کەسێک بەو شێوە بیردەکاتەوە کە لە تەنیاییدا دەنگی قسەکردنی کەسێکی تر دەبیستێت یان ئەو کەسە دەبینێت. بۆ ئەوەی حاڵەتێک، خەیاڵاویبوون بێتە ھەژمار، دوو پێوەر پێویستن:
- سەرەتا پێویستە ئەم ھەستە وەکوو ڕاستییەک جیلوەبکات نەک وەکوو لەمێشکی خۆدا نەخشاندن.
- پاشان دەبێ وادەربکەوێت کە لە دنیای دەرەوە سەرچاو دەگرێت.
لەحاڵەتێکدا کە ئەزموونێکی ھەستکردنی لەو چەشنە تەنیا یەک لەو دوو تایبەتمەندییەی ھەبێت، وەکوو خەیاڵاویبوونی درۆیی ناودێر دەکرێت. لەزۆربەی حاڵەتەکاندا و بەگشتی، خەیاڵاویبوون بەشێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەک وەکوو سایکۆز دێتەھەژمار.
٢- زانیارییانە: تێگەییشتنی ھەڵەی یەکێک لە پەنج ھەستە سەرەکییەکە لەبارەی ھەبوونی ئازار یان چێژ و یان نەبوونی ھەست ە.