![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/95/Soil_profile.png/640px-Soil_profile.png&w=640&q=50)
خۆڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆڵ یان گڵ (بە ئینگلیزی: Soil) تەنێکە کارلێکردنی خۆیی تێدایە کە لە نوێبوونەوە و بەرەو پێش چووندایە. ئەو دەنکۆڵانەی لێشی ھاتوون قەبارە و شێوەیان جیاوازە، کە پێیان دەوترێت (قوڕ، لم، لیتە).
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/95/Soil_profile.png/640px-Soil_profile.png)
بریتییە لە تەنێکی زنیدوو کە لە تێکەڵەی مادەی ئەندامی و کانزایی و ئاو و ھەوا پێکدێت و بریتییە لە چینێکی فشەڵی ورد کە زۆربەی وشکانی سەر ڕووی زەوی دادەپۆشن و ئەستوری لە چەند سانتیمەترێکەوە دەست پێدەکات تا چەندین مەتر. ھەروەھا خاک تەنێکە بە ھۆی کارلێکی بەرگی بەردین و بەرگی گازی و بەرگی ژیان و بەرگی ئاوەوە بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشە کردن دایە. خاک سەرچاوەی ژیانە بۆ ھەموو بوونەوەرە زیندووەکان و لە ماوەی دروست بوونیدا بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، کە دەست پێدەکات بە وردبوونی بەردەکان و شیبوونەوەی مادە ئەندامییەکان و تێکەڵ بوونی ئاو و ھەوا، و چواردە ڕەگەز لە دروست بوونی خاکدا بەشداری دەکەن، ئەمە جگە لە ڕەگەزەکانی دیکە، ئەوانیش بریتین لە: ئۆکسیجن، کاربۆن، نایترۆجین، سلیکۆن، ئەلەمنیۆم، ئاسن، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، سۆدیپم، پۆتاسیۆم و ھەتد.