خۆکوشتنەکە

From Wikipedia, the free encyclopedia

خۆکوشتنەکە

خۆکوشتنەکە نیگارێکی ڕۆنییە، لەلایەن ئێدوارد مانێت لەنێوان ساڵانی ١٨٧٧ بۆ ١٨٨١ کێشراوە.[١] نیگارەکە بە کەمی لێکۆڵینەوە و وردبینی لەسەر کراوە. بە بڕوای مێژووناسانی ھونەری ئەو کارەی ئێدوارد نامۆیە وەک ڕێکەوت بە کارەکانی دیکەی.[١]

زانیاریی خێرا خۆکوشتنەکە, ھونەرمەند ...
خۆکوشتنەکە
Thumb
ھونەرمەندئێدوارد مانێت
ساڵنز. ١٨٧٧ (1877)–١٨٨١ (1881)
ناوەندڕۆن لەسەر کانڤاس
بابەتخۆکوشتن
ئەندازە٣٨ cm × ٤٦ cm (١٥ in × ١٨ in)
شوێنمۆزەخانەکەی ئی. جی. بورل، زیورخ
دایخە

وێنەکە

وێنەکە پێکدێت لە پیاوێک کە ڕەنگە خۆی کوشتبێت، پیاوەکە دەمانچەیەکی لەدەستە و لەسەر جێ خەوێک پاڵکەوتووە. ئێدوارد ھەوڵیداوە وێنەکە جیاواز دەرکەوێت لەو کارانەی پێش خۆی، و وێنەکەی بەبێ ھیچ ناوەڕۆک یان چیرۆکێک ھێشتوویەتییەوە.[٢]

لەبەر ئەوەی وێنەکە ڕیالیزمێکی زۆری پێوە دیارە، دەنگۆیەک دروستبوو کە وێنەکە لە ڕاستی وەرگیراوە، بەڵام خودی کەسایەتی وێنەکە نەناسراوە.[٣]

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.