![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/dd/Jos%25C3%25A9_Mart%25C3%25AD_retrato_m%25C3%25A1s_conocido_Jamaica_1892.jpg/640px-Jos%25C3%25A9_Mart%25C3%25AD_retrato_m%25C3%25A1s_conocido_Jamaica_1892.jpg&w=640&q=50)
خۆزێ مارتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆزێ خولیان مارتی پێرێز (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٥٣ – مردووی ١٩ی ئایاری ١٨٩٥) کەسایەتی شاعیر، فەیلەسووف، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ، پڕۆفیسۆری کووبایی بوو. ئەو بە پاڵەوانێکی نیشتمانیی کووبا دادەنرێت بەھۆی ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی بۆ سەربەخۆیی کووبا. ئەو یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرییەکانی بواری وێژەی ئەمریکای لاتین. ئەو لە بواری سیاسەت زۆر چالاکانە دەرکەوت و بەیەکێک لە فەیلەسووفە شۆڕشگێر و سیاسییە تیۆرییەکان دادەنرێت.[1][2] لەڕێی نووسینەکانی و چالاکییە سیاسییەکانییەوە، ئەو بووە سیمبوڵی کووبا بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی لەبەرامبەر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ئیسپانی لە سەدەی نۆزدەھەم.[3] لە ساڵی ١٨٩٥، لە جەنگی دۆس ڕیۆس لەلایەن نەیارەکان و ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی کوژرا.
خۆزێ مارتی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | خۆزێ خولیان مارتی پێرێز ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٨٥٣ ھاڤانا، ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی (کووبای ئێستا) |
مردن | ١٩ی ئایاری ١٨٩٥(١٨٩٥-٠٥-١٩) (٤٢ ساڵ ژیاوە) [دۆس ڕیۆس، ئیمپراتۆری ئیسپانی (کووبای ئێستا) |
پیشە | شاعیر، نووسەر، فەیلەسووف، سەرکردەی نەتەوەیی |
نەتەوە | کووبایی |
جووڵانەوەی ئەدەبى | مۆدیرنیزمۆ |
ھاوسەر | کارمین بازان |
خۆزێ بۆ کۆمەڵێک ڕۆژنامەی ئەمریکای لاتین و ئەمریکی نووسیویەتی، ھەروەھا خۆشی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵێک ڕۆژنامە. ڕۆژنامەکەی خۆی، پاتریا ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە دروستکردنی کەمپەینی سەربەخۆیی بۆ کووبا. دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٥٩ی کووبا، بیرووباوەڕەکانی خۆزێ بوونە چەمک بۆ داڕشتنی سیاسەتی وڵات.[4] خۆزێ بە شەھیدی وڵاتیش دادەنرێت.[5]