ئەستێرەیەک لە چەقی کۆمەڵەی خۆر From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆر (ھێما: ; ناوەکانی تر: خوەر، ھۆر، ھوەر، وەر، بەرتاو، تاو، ڕۆژ) ئەستێرەیەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کۆمەڵەی خۆرەوە. درێژیی تیرەی خۆر دەگاتە ١،٣٩٢،٠٠٠ کم، کە ١٠٩ جار گەورەترە لە تیرەی ھەسارەی زەوی، و ھەروەھا کێشەکەشی دەگاتە ١٠٣٠×٢ کە (٣٣٠،٠٠٠) جار لە کێشی زەوی قورسترە.
شێوەکەی بەتەواوی گۆییە و پێک ھاتووە لە پلازمایەکی گەرم کە بەھۆی کادی موگناتیسی بەھێزەوە تێک ئاڵاوە. بارستایییەکەی نزیکەی ٩٩٫٩٨٪ بارستاییی ھەموو کۆمەڵەی خۆر پێک دەھێنێت. سێ یەکی بارستاییی خۆر لە ھایدرۆجین پێک ھاتووە و ئەوەی دیکەشی زۆربەی ھیلیۆمە. خۆر نزیکەی ٤٫٦ میلیارد ساڵ پێش ئێستا بەھۆی داڕمانی ھێزی کێشکردنی ناوچەیەکی ھەورێکی گەردیلەیی گەورەوە دروست بووە. درەوشاوەترین تەنە لە ئاسمانی زەوی، بە شێوەیەک ١٣ بیلیۆن جار درەوشاوەترە لە دووەم نزیکترین ئەستێرە.
لەبەر ئەوەی خۆر زۆر لە زەوییەوە نزیکە، زیاتر لە ھەر ئەستێرەیەکی دیکە. ئەوا گـەردوونناسەکان لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەن. بۆ تێگەیشتن لە ئەستێرەکانی تر، ئەوەی کە دۆزییانەوە سەبارەت بە خۆر دەرکەوتووە کە خۆر لە چەند چینێک لە گازەکان پێک ھاتووە، بەڵام سنوور لە نێوانیاندا نییە، بەڵکوو ھەر چینێک تێکەڵ بە چینەکەی دوای خۆی دەبێت.[1]
لە چەقی خۆردا کڕۆک ھەیە کە زۆربەی بارستاییی خۆری تێدا کۆ بووەتەوە. وزە لە کڕۆکی خۆرەوە دەردەچێت و بە چینی تیشکداندا تێدەپەڕێت و گەرمی دەکات، ھەروەک چۆن سۆپایەک ھەوای ژوورێک گەرم دەکات، پاشان وزەکە لە چینی تیشکدەرەوە دەگوێزرێتەوە بۆ چینی دەرەوەی خۆر، واتە چینی ھەڵگرتن.
لە چینی ھەڵگرتنەوە وزەکە دەگوێزرێتەوە بەرەو ڕووی خۆر، ئەویش کە ڕێی کرداری ھەڵگرتنی (گەرمی)یەوە، کە تەنۆلکە ساردەکان بە کاریگەریی کێشکردن دادەبەزن و پاڵ بە تەنۆلکە گەرمترەکانەوە دەنێن بەرەو سەرەوە ئەمەش، وەکو ئەوە وایە کە بڵقەکانی ئاو دەیکات لە قۆناغی کوڵاندا کە وزەکە دەگوێزرێتەوە بۆ ڕووی ئاوەکە.[2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.