From Wikipedia, the free encyclopedia
خولی فەڕەنسی (بە فەڕەنسی: Ligue 1؛ یاخوود لیگ ١ ئوبەر ئیتس بەهۆی سپۆنسەرە[1][2]) خولی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسیی پیاوانە. پاڵەوانێتییەکە پڕبەهاترین پاڵەوانێتیی وڵاتەکەیە و لەلایەن خولی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسی سەرپەرشتی دەکرێت. خولەکە لە ئێستادا لە ١٨ یانە پێکدێت.
وڵات | فەڕەنسا (١٧ یانە) |
---|---|
Other club(s) from | مۆناکۆ (١ یانە) |
Confederation | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
دامەزراوە لە | ١٩٣٠ ٢٠٠٢ (خولی فەڕەنسی) | (بە فەرمی)
ژمارەی یانەکان | ١٨ (لەوەتەی وەرزی ٢٠٢٣-٢٤) |
Level on pyramid | ١ |
Relegation to | لیگ ٢ |
Domestic cup(s) | جامی فەڕەنسا جامی پاڵەوانەکان |
International cup(s) | |
Current champions | یانەی پاریس سان جێرمان (١٢هەمین دەستکەوت) (خولی فەڕەنسی) |
Most championships | یانەی پاریس سان جێرمان (١٢ دەستکەوت) |
Top goalscorer | دێلیۆ ئۆنیس (٢٩٩) |
TV partners | پێڕستی پەخشکردنی خولەکە |
ماڵپەڕ | ligue1.com |
خولی فەڕەنسی ٢٠٢٣-٢٤ |
وەرزی خولی فەڕەنسی لە مانگی ئاب بۆ ئایار بەڕێوەدەچێت. هەموو یانەکان دوو جار بەرەنگاری یەک دەبنەوە، جارێک لە یاریگای خۆیان و جارێکیان لە یاریگای بەرامبەر. لە تێکڕادا، هەموو تیپەکان ٣٤ یاری ئەنجام دەدەن. زۆرینەی یارییەکان لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ئەنجام دەدرێن، و بەشێکی دیکەیان لە ڕۆژانی دیکە بەڕێوەدەچن. یانەکان لە بۆنەی کریسمسدا دوو هەفتە پشوو وەردەگرن، و لە هەفتەی دووەمی کانوونی دووەم دەگەڕێنەوە نێو گۆڕەپان. لە ئێستادا، خولی فەڕەنسی بە پێنجەم باشترین خولی ئەورووپا هەژمار دەکرێت لە دوای پرێمیەرلیگ، لا لیگا، سێریێ ئا، و بۆندسلیگا.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.