خولی تۆپی بالەی نەتەوەکانی ٢٠٢٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
خولی خولی تۆپی بالەی نەتەوەکانی ٢٠٢٣ پێنجەمین خولی تۆپی بالەی سەر ئاستی پیاوانە کە ساڵانە ئەنجامدەدرێت. پێشبڕکێکە لە ٦ی حوزەیران دەستی پێکرد و لە٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ کۆتایی هات و قۆناغی کۆتایی لە شاری ئێرگۆ ئارێنا لە شاری گدانسک لە پۆڵەندا بەڕێوەچوو.[1][2]هەڵبژاردەی پۆڵەندا وڵاتی خانەخوێ نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە سێ سێت بەرامبەر بە یەک سێت لە ئەمریکای بردەوە.[3]ئەمە سێیەم میدالیای زیوی ئەمریکا بوو. ژاپۆن لە یاریی دیارکردنی پلەی سێیەم لە ئیتاڵیا بردەوە و میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.[4] پاوێل زاتۆرسکی لە پۆڵەندا وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.[5]