خولانەوە بە دەوری تەوەرەیەکی جێگیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
خولانەوە بەدەوری تەوەرێکی جێگیر یان دەربارەی تەوەرێکی جێگیری شۆڕش یان جوولە دەربارەی تەوەرێکی جێگیری خولاوە لە حالەتێکی تایبەتیی جوولەی خولانەوەیە. تەوەرەی جێگیر وا دادەنێت کە خۆی دورخاتەوە لەو ئەگەرانەی کە تەوەرە دەگۆرن و ڕیزدەکەن، ناتوانێت دیاردەی ئەوھا باس بکات ھەروەک لەقەلەق پی کردن یان پرێسکردن. بەگوێرەی بیردۆزی خولانەوەی ئۆیلەر، خولانەوەی لەھەمان کات بەناو ژمارەیەک لە تەوەری جێگیر لە ھەمان کات مەحاڵە. ئەگەر دوو خولانەوە لە ھەمان کات زۆریان لە یەکترکرد، ئەوا تەوەرێکی نوێی خولانەوە دەردەکەوێت.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
ئەم نوسراوە وا دا دەنێت کە خولانەوەکە ھەروەھا جێگیرە، ئەوھا کە ھیچ سورانەوەیەکی پێویست نیە تا ئەو بھێڵێتەوە لە بەردەوام بوون. جوڵەزانیی خولانەوەی دەوروبەر تەوەرێکی جێگیر لە بۆدیەکی توند لە بیرکاریی زۆر سادەترە لە وانەی خولانەوەی ئازادی بۆدیەکی توند؛ ئەوان بەتەواوی ھاوشێوەن بۆ ئەوانەی جوولەی ھێڵی بەناو تاکێکی جێگیر لە ئاراستە، کە ئەمەش ڕاست نیە بۆ خولانەوەی ئازادی بۆ بۆدیەکی توند. دەربڕینەکان بۆ وزەی جووڵەیی ئەو شتەی کە بەرھەلستی دەکا، وە بۆ ھێزەکان لەسەر بەشەکانی ئەو شتەی کە بەرھەلستی دەکا، وە ھەروەھا زۆر سادەترە بۆ خولانەوە بە دەوروی تەوەرەیەکی جێگیر بۆ جوولەی خولانەوەیی گشتی. وە بۆ ئەم ھۆیانە، خولانەوە بە دەوری تەوەرەیەکی جێگیر بە شێوەیەکی نموونەیی فێر دەکرێت لە کۆرسی فیزیای دوای ئەوەی قوتابی جولەی ھێلی شارەزا دەبێت. پریەتی لە جولەی خولانەوەی گشتی عادەتەن فێرناکرێت لە پۆلی فیزیای سەرەتای.