![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/17/2020_Summer_Olympics_medal_map.svg/langckb-640px-2020_Summer_Olympics_medal_map.svg.png&w=640&q=50)
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
خشتەی وڵاتە وەرگرەکانی مەدالییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ سەرجەم ئەو ولاتانە دەگرێتەوە کە ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەیین و بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. فلیپین[1]، قەتەر،[2] بەرمۆدا[3] بۆیەکەم حار لە مێژووی خۆیاندا بوونە خاوەنی مەدالیای زێری ئۆڵمپیاد. ھەروەھا بورکینافاسۆ،[4] سان مارینۆ،[5] تورکمانستان [6] بۆیەکەمجار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیایان بەدەست ھێنا.ئەمە جگەلەوەی مەقدوونیای باکوور بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی مەدالیای زیو بەدەست بهێنێت کە پێشتر تەنها خاوەنی یەک مەدالیای بڕۆنز بوو .[7] ٩٣ وڵات بوونە خاوەنی مەدالیا ئەمەش ژمارەی پێوانەی پیشووی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ شکاند کە ٨٧ ولات بوونە خاوەنی مەدالیا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەدەست ھێنانی ٣٩ مەدالیای زێر و کۆی ١١٣ مەدالیا گشتی توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت ، بەدوای ئەو وڵاتی چین پاشان ولاتی خانەخوێ ژاپۆن لە پلەی سێیەم جێگیر بوو. ئەمریکا بەم ئەنجامەی بووە یەکەم ولات زۆرترین مەدالیا زێر لە هەمانکاتێش زۆرترین مەدالیای ئۆڵمپیادەکە بەدەست بهێنێت .[8]مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لەلایەن جونیچی کاڤانیشی بەرھەمھێنراوە بە بەکارھێنانی کانزایی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کە لەلایەن خەڵکەوە بەخشرابوو پێیان ئەوانیش بە ڕێگای تایبەت مەدالییەکانی ئۆڵمپیادیان لێ دروست کرد.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/17/2020_Summer_Olympics_medal_map.svg/640px-2020_Summer_Olympics_medal_map.svg.png)
شرۆڤە :
ئەو ولاتانەی لانیکەم یەک مەدالیای زێریان بەدەست ھێناوە
ئەو ولاتانەی لانیکەم مەدالیایەکی زیویان بەدەست ھێناوە بەبێ ھیچ مەدالیایەکی زێر
ئەو ولاتانەی لانیکەم مەدالیایەکی بڕۆنزیان بەدەست ھێناوە بەبی ھیچ مەدالیایەکی زیو و زێر
ئەو وڵاتانە بەشداربووانەی ھیچ دەستکەوتێکیان نەبوو
ئەو ولاتانەی بەشداری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ نەکرد