![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/21/2012_Summer_Olympics_medal_map.png/640px-2012_Summer_Olympics_medal_map.png&w=640&q=50)
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ سەرجەم ئەو ولاتانە دەگرێتەوە کە ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەیین و بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن پایتەختی بەریتانیا، لە ٢٧ ی تەممووزی ٢٠١٢ ئۆڵمپیاد دەستی پێکرد و لە ١٢ەی ئابی ٢٠١٢ کۆتایی ھات.[1] لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٤ وڵاتی جیاواز ١٠٬٧٦٨ ھەزار وەرزشوان بەشدارییان تێداکردووە. ٨٦ ولات لە ٢٠٤ ولات بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد لە ناویاندا وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی یەکەمیان وەرگرت لە بەدەست ھێنانی مەدالیاکان دوای ئەوەی توانیان ٤٦ مەدالیای زێر، و ١٠٤ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنن. وەرزشوانانی چین پلەی دووەمیان وەرگرت بە بەدەست ھێنانی ٣٨ مەدالیای زێر و ٩١ مەدالیای گشتی. لەکاتێکدا وەرزشوانانی بەریتانیا وڵاتی خانەخوێ پلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا بە بردنەوەی ٢٩ مەدالیای زێر و ٦٨ مەدالیای گشتی. بەحرەین و بۆتسوانا و قوبرس و گابۆن و گرینادا و گواتمالا و مۆنتینیگرۆ ھەموویان یەکەم مەدالیای ئۆڵمپیادی خۆیان بەدەست ھێنا ھەروەھا بەحرەین و گرێنادا یەکەم مەدالیای زێڕیان لە مێژووی بەشداریکردنیان لە ئۆڵمپیاد بردەوە.[2]
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ | ||||
---|---|---|---|---|
شوێن | لەندەن، ![]() | |||
Highlights | ||||
زۆرترین مەدالیای زێڕ | ![]() | |||
زۆرترین مەدالیا | ![]() | |||
|
![alt=Map displaying countries that won medals during 2014 Winter Olympics.](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/21/2012_Summer_Olympics_medal_map.png/640px-2012_Summer_Olympics_medal_map.png)
شرۆڤە :
ئەو ولاتانەی لانیکەم یەک مەدالیای زێریان بەدەست ھێناوە.
ئەو ولاتانەی لانیکەم مەدالیایەکی زیویان بەدەست ھێناوە بەبێ ھیچ مەدالیایەکی زێر.
ئەو ولاتانەی لانیکەم مەدالیایەکی بڕۆنزیان بەدەست ھێناوە بەبی ھیچ مەدالیایەکی زیو و زێر.
ئەو وڵاتانە بەشداربووانەی ھیچ دەستکەوتێکیان نەبوو.
ئەو ولاتانەی بەشداری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ نەکرد.