خاڤیێر ساڤیۆلا
یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی / From Wikipedia, the free encyclopedia
خاڤیێر ساڤیۆلا (گۆکردن بە ئیسپانی: [xaˈβjeɾ ˈpeðɾo saˈβjola feɾˈnandes]; لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٨١)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە.[1]یاری بۆ ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید کردووە، ھەروەھا ماوەیەکی بەرچاو لەگەڵ بەنفیکا و ئۆڵمپیاکۆس بووە، ھەروەھا وەک بچووکترین یاریزان لە لیستی فیفا ١٠٠ ی پێلێ لە ١٢٥ گەورەترین یاریزانی زیندوو لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەستنیشانکرا.[2] بەھۆی ڕەچەڵەکییەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیسپانییە، و لە ماوەی ھەشت وەرزدا ١٩٦ یاری و ٧٠ گۆڵی لالیگای کردووە. ساڤیۆلا لە ماوەی یاریکردنیدا نازناوی خولەکانی لە ئەرژەنتین و ئیسپانیا و پورتوگال و یۆنان بەدەستھێنا، ھەروەھا خولی ئەورووپا بەدەستھێنا. بۆ ماوەی حەوت ساڵ یاریزانی ئەرژەنتین بووە، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ و جامی ئەمریکای ٢٠٠٤. ھەروەھا لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٤ لە دەتینای پایتەخت میدالیای زێڕی بەدەستھێناوە.[3][4]لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا، ھەرچەندە ھێشتا تەمەنی ٢٨ ساڵ نەبوو. لە بارەی ھۆکاری وازھێنانی ئاماژەی بەوەکرد ھەستی کردووە ژیانی وەرزشی وەک یاریزانێکی ئەرژەنتین کۆتایی ھاتووە، و دەیەوێت سەرنجی لەسەر تۆپی پێی یانەکان بێت.[5]
خاڤیێر ساڤیۆلا | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٨١-١٢-١١) ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ) بوێنس ئایریس، ئەرژەنتین |
وڵاتی وەرزش | ئەرژەنتین |
Second family name in Spanish name | Fernández |
ناوی خوازراو | Pibito, Conejo |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، futsal player |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٨ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ٤ی ئازاری ٢٠١٦ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦ |