خانەی سووتەمەنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
خانەی سووتەمەنى خانەیەکى کیمیاى کارەباییە کە وزەى کیمیاویى سووتەمەنی (ھایدرۆجین) و ئۆکسەدایزینگ (ئۆکسجین) دەگۆڕێت بۆ کارەبا بەناو جووتێکى کاردانەوەى ئۆکسان. خانە سووتەمەنییەکان جیاوازن لە زۆربەى پاترییەکان لە پێویستی سەرچاوەیەکی بەردەوامى سووتەمەنى و ئۆکسجین (بەزۆری لە ھەواوە) تا کاردانەوەى کیمیاوى بھێلێتەوە، لە کاتێکدا لە پاتریدا وزەى کیمیاوى لە کانزا و ئایۆنەکانیان یان ئۆکسید بەدەست دێت کە لە پاتریەکەدا ھەن. خانەی سووتەمەنی دەتوانێت کارەبای بەردەوام بەرھەم بھێنێت ھەتاکو و ئۆکسجین و سووتەمەنی بوونیان ھەبێت و دابین کرابن.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
یەکەم خانەى سووتەمەنى داھێنران لەلایەن ویلیەم گرەوڤ لە ١٨٣٨. یەکەم بەکارھێنانى بازرگانیى خانەى سووتەمەنى پاش سەدەیەک بوو لە داھێنانی [ھیدرۆجێن–ئۆکسیجێن] لەلایەن فرانسیس تۆمەس بێیکن لە ١٩٣٢. خانەى سووتەمەنیى تفت، ھەروەھا ناسراو بە خانەى سووتەمەنیى ناونراوە بەناوی داھێنەرەکەیەوە، لە ناسا بەکارھێنرا لە بەرنامەکانی لە بۆشایىیدا لە ناوەڕاستی شەستەکاندا، تا وزە و توانا دروست بکەن بۆ سەتەلایت و کەپسوولى بۆشایى. لەو کاتەوە، خانەی سووتەمەنی بەکار ھێنرابوون لە زۆر بەکارھێنانی دیکە. خانەی سووتەمەنی بەکار دەھێنرێت بۆ خھزنکردنی وزە لە بازرگانى، پیشەسازیى و تەلارى نیشتەجێیى و لە دوور یان ڕووبەرى دوورە دەستدا. ھەروەھا خانەی سووتەمەنی بەکاردێت لە ئۆتۆمبیلى گەورە، ھەروەک فۆکلیفتس، ئۆتۆمۆبیل، پاس، بەلەم، مۆتۆرسیکل و ژێردەریاکان.
زۆر جۆرى خانەى سووتەمەنى ھەیە، بەڵام ھەموویان پێکھاتوون لە ئەنۆد (جەمسەرى موجەبە)، کاسۆدێک (جەمسەرى نێگەتیڤە)، و ئەلیکترۆلایتێک کە ڕێگا بە ئایۆنەکان دەدات (زۆرجار ئایۆنى موجھبی ھایدرۆجین (پڕۆتۆن)) تا بجولێن لەنێوان دوو لاکەى خانەى سووتەمەنى دا. لە ئەنۆد (جەمسەرى موجەبە) مادەی ھاندەر دەبێتە ھۆى ئەوەی کە کارلێکى کیمیایى ئۆکسان دروس بکات کە ئایۆن (بەزۆری ئایۆنی پۆزەتیڤی ھایدرۆجین) و ئەلیکترۆن دروست دەکەن. ئایۆنەکان لە ئەنۆد (جەمسەرى موجەبەکە) دەجولێن بۆ کاسۆدەکە (جەمسەرى نێگەتیڤە) بەناو ئەلیکترۆلایتەکە. لە ھەمان کاتدا، ئەلیکترۆنەکان لە ئەنۆدەوە دەڕۆن بۆ کاسۆدەکە بەناو سووڕێکى کارەبایی دەرەکی، کە تەزووی کارەباىی ڕاستەوخۆ (dc) بەرھەم دەھێنن. لە کاسۆدەکە، پەرەپێدەرى دیکەی کارلێکى کیمیایى دەبێتە ھۆى ئەوەی ئایۆنەکان و ئەلیکترۆنەکان، و ئۆکسجین تا کارلێک بکەن، و ئاو و بەرھەمى دیکە پێک بەێنن.
خانە سووتەمەنییەکان پۆڵێن دەکرێن بەپێی جۆری ئەلیکترۆلیتەکە کە بەکاری دەھێنن، وە بە جیاوازی کاتی دەستپێک لە مەودای یەک چرکە (ئاڵوگۆڕی توێژی پڕۆتۆنی خانە سووتەمەنییەکان) (PEM fuel cells, or PEMFC) بۆ دە خولەک بۆ خانەی سووتەمەنی ئۆکسیدی ڕەق (SOFC).
تەکنەلۆجیای پەیوەندیدار لێشاوی پاترییەکە، کە تیایدا دەتوانرێت سووتەمەنی بەرھەم بھێنرێتەوە بە بارگاوی کردنەوە. تاک خانە سووتەمەنییەکان ڤۆڵتییەیەکی کەم بەرھەم دەھێنن بە نزیکەیی 0،7 ڤۆڵتە، لەبەرئەوە خانەکان وەستێنراون یان بەشێوەی یەک لەدوای یەک دانراون بۆ دروستکردنی بڕی پێویستی ڤۆڵتیە بۆ بەیەکگەیشتنی بڕی پێویستی بەکارھێنان بۆ کارەبا، خانە سووتەمەنییەکان ئاو و گەرمی بەرھەم دەھێنن کە پشت دەبەستێت بە سەرچاوەی سووتەمەنییەکە، و بڕێکی کەم لە ئۆکسیدی نایترۆجین و دەردراوی دیکە. چوستی وزەی خانە سووتەمەنییەکە بە گشتی لە نێوان 40% بۆ 60% دایە لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر وزەی گەرمی بەفیڕۆچوو لە سیستەمی کۆجێنرەیشندا، ئەتوانرێت چوستییەکەی بەرز بکرێتەوە بۆ 85%.
بازاڕی خانەی سووتەمەنی لە گەشەکردندایە و لەساڵی 2013 دا توێژینەوەی پایک سەلماندی کە بازاڕی خانەسووتەمەنییەکانی دەگاتە50 گێگا وات لە ساڵی 2020 دا.