خانووی ئۆپێرای سیدنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
خانووی ئۆپێرای سیدنی یان ئۆپێڕا ھاوسی سیدنی (بە ئینگلیزی: Sydney Opera House) یەکێکە لە جیاوازترین بیناکانی سەدەی بیستەم لە ڕووی ھونەری بیناسازیەوە کە لە شاری کەناراوی سیدنی، لە ویلایتی نیو ساوت وێلزی ئوسترالیا دایە. خانەی ئۆپێرای سیدنی ئێستا یەکێکە لە گرنگترین شوێنی توریستی لە ئوسترالیا.
یۆرن ئۆتزۆن ئەندازیاری دانمارکیی ئەم ئۆپێرا ھاوسە، لە ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو داڕشتنی ئەم ئۆپێرا ھاوسەی بردەوە. لە کۆتایی دا ئەم بینایە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بە فەرمی لە لایەن شاژن ئێلیزابێتی دووەم کرایەوە.
لە ڕووی ھونەریەوە، خانەی ئۆپێرای سیدنی یەکێکە لە فرئاوازترین شوێنەکانی جیھان بۆ ھونەر نمایش کردن، ھەڵبەت تەنیا بڕێکی کەم لە بینەران بۆ بینینی نمایش دەچنە ئەوێندەر. لەبەروەی شوێنی نزیک ئەم بینایە پڕە لە ئارامی و خۆشی دەداتە گەشتیاران.
ئۆپێرا ھاوس پێنج تیاتر، پێنج ھۆڵی نمایش، دوو ھۆڵی سەرەکی، چوار ڕێستورانت، شەش باڕ و ژمارەیەکی زۆر فرۆشگایە. شایانی وتنە کە پێستی لوولپێچی ئۆپێرا ھاوس لە ١،٥٦،٠٠٠ پارچە بەردی گڕانیتی سویدیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.