حەتشەپسوت
فیرعەونەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
حەتشەپسوت (بە ئینگلیزی: Hatshepsut؛ لەدایکبووی ١٥٠٧ – مردووی ١٤٥٨) پێنجەم فیرعەونی شاشنشینی ھەژدەیەمی میسر بوو، و بە دووەم ژنە فیرعەون دادەنرێت لە کۆی ٣ ژن لە مێژووی میسری کۆندا کە فیرعەون بووبن. حەتشەپسوت کچی تۆتمسی یەکەم بوو و لە تەمەنی ١٢ ساڵی بوو بە ھاوسەری زڕبراکەی خۆی کە تۆتمسی دووەم بوو. دوای مردنی تۆتمسی دووەم، حەتشەپسوت وەک ڕاسپێردراو فەرمانڕەوایی دەکرد لە جێگەی زڕکوڕەکەی کە تۆتمسی سێیەم بوو. بەڵام دواتر و نزیکی ساڵی ١٤٧٣ی پ. ز دەسەڵاتی تەواوی فیرعەونی گرتە دەست. لە ماوەی فەرمانڕەوایییدا حەتشەپسوت گرنگی زۆری بە بازرگانی دا لەگەڵ پڕۆژەی بیناسازی، بە نموونە پەرستگای دار البحری کە لە ڕۆژئاوای شاری تبسە. لەسەر فەرمانی حەتشەپسوت خۆی، لە زۆرێک لە وێنە و پەیکەرە میسرییەکان وەک پیاو پیشان دراوە و ھەر بۆیەش تاوەکو سەددەی ١٩ ھەمی زایینی بۆ مێژوونووسان کەسێکی ناسراو نەبووە.[1]
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |