حیزبی توودەی ئێران (بە فارسی: حزب تودە ایران) ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندایە. ئەم حیزبە وەکوو میراتبەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٢٠) لە ساڵی ١٣٢٠ی کۆچیی ھەتاوی لە تاران دامەزرا. بناغەدانەرانی بریتی بوون لە کۆمەڵەیەکی ٥٣ کەسی لە چالاکانی چەپخواز و نەتەوەخوازی ئێران وەکوو: سڵێمانمیرزا ئەسکەندەری، ئیرەج ئەسکەندەری، بوزورگ عەلەوی، ئیحسان تەبەری، خەلیل مەلیکی، فەرەیدوون کەشاوەرز، عەبدولحوسەین نووشین و ڕەزا ڕادمەنش. ئامانە زۆربەیان لە سەردەمی ڕەزا شا یان لە زیندان بوون یان بە شوێنیانەوە بوون. محەممەد قازی وەرگێڕی ناسراو و بەتوانای کورد یەکێک لە ئەندامانی حیزبی توودە بوو.

زانیاریی خێرا حیزبی توودەی ئێران حزب تودە ایران, سکرتارییەت ...
حیزبی توودەی ئێران
حزب تودە ایران
سکرتارییەتعەلی خاوەری
دامەزرێنەرپەنجا و سێ کەس
دامەزراندن٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ (١٠ی ڕەزبەری ١٣٢٠)
شوێنگەی سەرەکیئێران
ڕۆژنامەڕەھبەر (١٣٢٤–١٣٢١)
نامەی مەردم
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ڕەنگەکانسوور
ماڵپەر
حیزبی توودەی ئێران
دایخە

ئێستاش حیزبەکە ھەر ھەیە، بەڵام زۆر لاوازتر لە جارانی خۆیە. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی چالاکی و نایاسایی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە و تیابردنی زیندانییە سیاسییەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا.

بەستەرە دەرەکییەکان

ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.