From Wikipedia, the free encyclopedia
حیزبی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی کە بە بزووتنەوەی بەعسی لایەنگری عێراقیش ناودەبرێت، حیزبێک بوو کە ئایدۆلۆژیایەکی نوێی بەعسی ھەبوو و بنکەکەی لە بەغدا بوو. یەکێکە لەو دوو حیزبەی (ھەردووکیان ناویان وەک یەکە) کە لە کاتی جیابوونەوەی حیزبی بەعسی ڕەسەن لە ساڵی ١٩٦٦ سەریان ھەڵداوە.
حیزبی بەعس | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨ |
وڵات | عێراق |
شوێنی بارەگاکان | بەغدا |
لە پێش | حیزبی بەعس |
کۆتاییھاتن | ١ی ئایاری ٢٠٠٣ |
وێبگە | http://www.albasrah.net/maqalat/ba3th_2003.htm |
لە ساڵی ١٩٦٦ حیزبی بەعسی ڕەسەن بوو بە دوو بەش؛ یەکێکیان سەرکردایەتیی دیمەشقی حیزبی بەعس بوو کە لە سووریا دامەزرا و ئەوی دیکەیان لە بەغدا بوو. ھەردوو حیزبی بەعس ھەمان ناویان ھێشتەوە و پێکھاتەی ھاوتەریبیان لە جیھانی عەرەبیدا پاراست،
بەڵام زۆر دژی یەک بوون، چونکە سووریا - بە سەرۆکایەتی حیزبەکەی - بوو بە یەکێک لەو وڵاتە عەرەبیانەی لە شەڕی ئێران و عێراقدا پشتیووانی ئێرانیان دەکرد. بەعسییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٣ دەسەڵاتیان بەسەر عێراقدا گرت، بەڵام دوای چەند مانگێک ڕووخێنران. ڕێکخراوی ئیقلیمی حیزبەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨–٢٠٠٣ بە سەرکردایەتی سەددام حوسێن حووکمی عێراقی کرد. دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی لە ساڵی ٢٠٠٣ پاش لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق، حیزبی بەعسی قەدەغە کرد.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.