یاریزانی تۆپی پێی عێراق From Wikipedia, the free encyclopedia
حوسێن سەعید محەممەد[1] (بە عەرەبی: حسين سعيد محمد ; لەدایکبووی ٢١ی ژانویەی ١٩٥٨) یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی عێراقییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە و سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی عێراقە. سەعید لە پلەی نۆیەمی لیستی گۆڵکارانی نێودەوڵەتیدایە، بە تۆمارکردنی ٧٨ گۆڵ.[2] ھاوشانی ئەحمەد ڕازی، بە باشترین یاریزانی عێراقی سەدەی بیستەم دادەنرێت و لە پلەی بیست و پێنجەمی لیستی باشترین یاریزانانی سەدەی بیستی ئاسیادا ھاتووە.[3] حسێن لە ئێستادا بە تۆمارکردنی ٧٨ گۆڵ بە گۆڵکاری ھەڵبژاردەی عێراق دادەنرێت.[4] سەعید لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە دەستی بە یاری تۆپی پێی پیشەگەرانە کردووە، کاتێک پەیوەندی بە تیپی نیشتمانی تۆپی پێی زانکۆی عێراقەوە کردووە و میدالیای زێڕی یارییەکانی قوتابخانە عەرەبییەکان لە ساڵی ١٩٧٥ بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی بە یانەی جەمییە کرد کە دواتر بە یانەی تەڵەبە ناسرا، ھەر ١٥ ساڵی ژیانی وەرزشی لەوێ بەسەر برد و سێ نازناوی خول بەدەست ھێنا و خەڵاتی گۆڵکاری خولەکەی لە سێ وەرزدا بەدەستھێنا. دوو پاڵەوانێتی AFC U-19, دوو جامی کەنداوی عەرەبی، کە تێیدا گۆڵکاری ھەردوو بۆنەکە بوو و باشترین یاریزان بوو، جامی سەربازی جیھانی، و میدالیای زێڕی یارییە ئاسیایییەکان بەدەستھێنا.
حوسێن سەعید | |
---|---|
بە عەرەبی: حسين سعيد | |
لەدایکبوون | بەغدا، عێراق | ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
وڵاتی وەرزش | عێراق |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی وەرزشی تەڵەبە، Iraq national under-20 football team، International Military Sports Council، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | 1986 Asian Games، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.