حافز
From Wikipedia, the free encyclopedia
حافز (بە فارسی: حافظ) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی خواجە شەمسەددین حافزی شیرازییە. حافز لە شیعری فارسی و بە تایبەت لە غەزەل نووسیندا دەستی باڵای ھەبووە. دیوانی حافز یەکێک لە ناسراوترین و خۆشەویستترین دیوانە شیعرییەکانە لە فارسیدا تا ڕادەیەک کە فاڵی پێ دەگرنەوە و نیازی لێ دەخوازن. غەزەلی حافز لەوپەڕی تەڕوبڕی و نەرمونیانیدان و، ھاوکات بیری فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرانەشی لەگەڵ لێک داون. دیارترین شاعیرێک کە حافزی شیرازی کەڵکی لە شیعرەکانی وەرگرتووە و جێپەنجەی بە سەر شێعرەکانی حافزەوە ڕوون و ئاشکرایە «خاجووی کرمانی»یە. خاجوو شاعیرێکی ھاوچەرخ و بەتەمەنتر لە حافز بووە و، لێکۆلەران کۆڵێک لێکچوونیان لە نێواندا دۆزیونەتەوە. ھەڵبەت حافز بیرۆکەکانی لە خاجوو وەرگرتووە و بە سیحری قەڵەمی خۆی نەخشاندوونی و شیعری خاجووی خستووەتە پەراوێزەوە.
زانیاریی خێرا حافز, لەدایکبوون ...
حافز | |
---|---|
![]() | |
خواجه شمسالدین محمد حافظ شیرازی ![]() | |
لەدایکبوون | بەن. ١٣٢٥ ![]() شیراز (Muzaffarids of Iran) ![]() |
مەرگ | ١٣٨٩ ![]() شیراز (Timurid Empire) ![]() |
گۆڕ | Tomb of Hafez ![]() |
پیشە | شاعیر، ھۆنراوەنووس، نووسەر ![]() |
کارەکان | The Divān of Hafez ![]() |
شێواز | شیعری گۆرانی ![]() |
دایخە